چۆن شیری دایک زیاد دەکات؟
زۆر جار دایکان پرسیاری ئەوە دەکەن چۆن شیرم زیاد دەکات؟
بەرێزان بەو ڕێگایانەی خوارەوە دەتوانرێ شیری دایک زیاد بکرێ:
یەکەم: خواردنی باش و هەمەجۆر لەو خواردنانەش
١.شلەمەنیەکی زۆر بخواتەوە لە ئاو و شیری مانگا و شەربەتی سروشتی.
٢.سەوزەکان بەتایبەتی سپێناخ
٣.میوە جیاوازەکان بەتایبەتی گێزەر و پرتەقال و قەیسی.
٤.دانەوێلەکان بەتایبەتی کونجی و ساوار و جۆ.
٥.پاقلەمەنیەکان و گوێز و باوی.
٦.خواردنی ئاژەلی و دەریایی وەک هێلکە و گۆشت و ماسی سەلەمون.
دووەم: پشوی جەستە و دەروون، واتە دایکەکە دەبێت هەم لە ڕووی جەستەیی ، وە لە ڕووی دەروونیەوە هیلاک و ماندو نبێت.
سێیەم: پیویستە دایکەکە زوو زوو شیر بدات بە مندالەکەی و تەنها شیری خۆی بدات و شەو و ڕۆژ بیداتێ.