نه‌خۆشی ڕه‌بۆ Asthma
ڕه‌بۆ نه‌خۆشیه‌كی هه‌ستیاری ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌یه كه ده‌بێته هۆی هه‌ناسه‌توندیه‌كی به‌ین به‌ینی درێژخایه‌ن لەگەڵ خیزەی سنگ و ووشكە كۆكە .
گرژبوونی ماسولكه‌ی بۆڕیچكە هەواییەكان و ته‌سكبوونه‌وه‌ی بۆشاییه‌كه‌یان یه‌كێكه له میكانیزمه‌كانی دروست بوونی ڕه‌بۆ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناوپۆشی ئه‌م ئه‌ندامانه له‌كاتی نه‌خۆشیه‌كه تووشی ئاوسان ده‌بن و ده‌ردراوی ناویان زیاتر ده‌بێت،له ئه‌نجامدا تێپه‌ڕبوونی هه‌وا به‌ناویاندا كه‌مده‌بێته‌وه و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه دروست ده‌بێت.
-له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان بۆهێڵ(واته جینی) ڕه‌بۆیان هه‌ڵگرتووه كاتێك هه‌ندێ ووروژێنه‌ریان به‌رده‌كه‌وێ تووشی ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ره‌بۆ ده‌بن. ووروژێنه‌ره‌كانی ڕه‌بۆ بریتین له تۆز و خۆڵ و پیسبوونی هه‌وا به مادده‌ی كیمیایی و كه‌شی سارد و بۆنی تیژ و قورس، هه‌روه‌ها ماندووبون و وه‌رزشكردنێكی سه‌خت، وه تووكی ئاژه‌ڵی وه‌كو پشیله و تۆوی ڕووه‌ك و ووردیله‌ی هه‌وا.. خه‌فه‌ت خواردن و دووكه‌لأَ و جگه‌ره‌كێشانیش حاڵه‌تی ڕه‌بۆ ئه‌هێنن..له‌كاتی تووشبوونی نه‌خۆشه‌كه به هه‌وكردنی سیه‌كان حاڵه‌ته‌كه خراپتر ئه‌كات..هه‌ندێ نه‌خۆشیش چاره‌سه‌ره‌كانی وه‌كو ئه‌سپرین و ڤۆلتارین و هاوشێوه‌كانی ناڕه‌حه‌تیه‌كه‌یان بۆ دێنێت.. زۆر له نه‌خۆشانی ڕه‌بۆ پێشیینه‌ی نه‌خۆشی هه‌ستیاریان هه‌یه وه‌كو تای كا و هه‌وكردنی گیرفانه هه‌واییه‌كانی جۆری هه‌ستیاری و ووشكبونی هه‌ستیاری پێست.
-بۆ به ووردی ده‌ستنیشانكردنی نەخۆشی رەبۆ پكشنینی هه‌ستیاری و پكشنینی فرمانی سیه‌كان پێویسته ..جاری وا هه‌یه كۆمه‌ڵێك پشكنینی خوێن و پێوانی ئۆكسجینی ناو خوێنبه‌ره‌كان و ئه‌شیعه‌ی سنگ له‌وانه‌یه زانیاری زیاتر ده‌رخات سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه‌كه.
-هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌رێك نیه بۆ ته‌واو بنەبركردنی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ،به‌ڵكو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی هه‌ن ته‌نها بۆ كۆنترۆڵكردنی حاڵه‌ته‌كان، بەڵام ئەگەر نەخۆشەكە خۆی بەدووربگرێ لەو فاكتەرانەی هەناسەی توند دەكەن و چارەسەری پێویست وەرگرێ ژیانی ئاسایی بەسەر دەبات بێ هیچ كێشەیەك.
ئەو كەسانەی ڕەبۆیان هەیە پێویستیان بە پارێزی هەیە، وا باشە لە كەشی تۆز و خۆڵ بارین نەچنە دەرەوە ئەگەر چوشن پێویستە دەمامك بكەن، عەتری بەقوەت بەكارنەهێنن، خۆیان بەدوور بگرن لە دووكەلێ جگەرە و هیسی سۆپا و هەوای ڕاستەوخۆی سپلیت، خۆ بەدوور بگرن لە ئیشی گەچ و ئیشی ئارد و خواردنی بەهارات، هەندێ حاڵەت پیویستیان بە كوتانی وەرزی ئەنفلۆنزا هەیە.
به‌هیوای له‌شساغی بۆ هه‌موولایه‌ك
د.داهات حەوێزی
پسپۆری نەخۆشیەكانی دڵ و هەناوی