بەردی زراو
تورەگەی زراو بە قەبارەی گوێزێکە دەکەوێتە ژێر جەرگ لە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سک، تێیدا ڕژاوەی زراو کەلە جگەر دروست دەبێت لەم تورەگەیە عەمبار دەکرێت و باجۆگەیەک دڕژێتە ڕیخۆڵە باریکە و یارمەتی ھەسکردنی خۆراک دەدات باتایبەتی چەوری.
٪١٠-١٥ خەڵک دووچاری بەردی زراو دەبن گرنگترین ھۆکارەکانی بریتی یە لە:
-تەمەن دوای چل یان پەنجا ساڵی .
-قەڵەوی
-دابەزینی کێش بەخێرای و بەڕۆژو بوون بۆ ماوەی زۆر درێژ.
-دووگیانی ، بەکارھێنانی حەبی منع الحمل.
-سیفاتی بۆماوەیی .
-زۆر خواردنی چەوری و خۆراکی پڕ لە کۆلستڕۆل .
-کەم خواردنی خۆراکی پڕ لە فایبەر وەک سەوزەو میوە.
گرنگترین نیشانەکانی :
ترشانی گەدەو باش ھەرسنەکردنی خواردن بەتایبەتی چەورەکان و تووش بونی بە ئازارێکی یەکجار زۆر لە باشی لای ڕاستی سک و شانی ڕاست ڕشانەوەو زەردبوون سپێنەی چاو .
چارەسەر:
ئاگەر ھیچ گرفتی بۆ کەسەکە دروست نەکرد ھیچی ناوێت بەڵام ئەگەر گرفتی دروستکرد کۆتا چارەسەر ھەڵگرتنی تورەگەی زراوە کە زۆربەی ھەرەزۆری بەنازوور دەکرێت نەخۆشەکەش ھەمان ڕۆژ دەچێتەوە ماڵی خۆی.
د.شێرکۆ