پشکنینی پێویست بۆ ئافرەتان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 3 أغسطس 2018

پشکنینی پێویست بۆ ئافرەتان

پێویستە لەدوای 40 ساڵیەوە ژنان ئەم پشکنیانە ئەنجامبدەن

ژنان پێویستە لەدوای تەمەنی 40 ساڵیەوە، زیاتر بایەخ بەتەندروستیان بدەن، هەربۆیە ماوە ماوە گرنگە کۆمەڵێک پشکنین ئەنجام بدەن، تا دڵنیابنەوە لەتەندروستی خۆیان و ئەگەر نەخۆشیەک هەبێت، پێش کاتی مەترسیدار چارەسەر بکرێت.

له‌پشکنینەكانیش:

1- پشکنینی مەمک، یەکێکە لەگرنگترین پشکنینەکان، بۆئەوەی ئەگەر توشی شێرپەنجە بوو، پێشوەخت چارەسەر وەربگرێت.

2- پشکنینی منداڵدان، بەهەمانشێوە گرنگە بۆ دڵنیابوون لەبونی خانەی شێرپەنجەیی و بەخێرایی چارەسەرکردنی، یان هەوکردن و بونی هەر نەخۆشیەکی دیکە، هەربۆیە پێویستە ساڵانە یەکجار ئەنجامبدرێت.

3- پشکنینی دڵ و پەستانی خوێن، چونکە نەخۆشیەکانی دڵ زۆر باوە لەناو خانمانی سەروو 40 ساڵ، هەربۆیە گرنگە لەتەندروستی دڵنیابێتەوە.

4- پشکنینی ئێسک و ماسولکەکان، چونکە لەناو ژنانی سەروو 40 ساڵ پوکانەوەی‌ ئێسک زۆر باوە، هەربۆیە دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت و چارەسەری پێویست وەربگرێت لەکاتی بونی هەر کێشەیەک.

5- پشکنینی شەکرەو کۆلیسترۆل، کەزۆر گرنگە ساڵانە یەکجار ئەنجامبدرێت، چونکە دوو نەخۆشی زۆر بەربڵاون لەجیهاندا.