دەزگای ژێرپێست بۆ بەرگری کردن لەسکپری(Implants)
بریتیە لە دەزگایەکی باریکی پلاستیکی کە لەژێر پێست دادەنرێت،کە بەرگری دەکات لە سکپری.
دووجۆری هەیە (Norplant)
جۆری یەکەم: شەش لای هەیە کە بۆ ماوەی(٦٠) مانگ بەرگری دەکات،ئەم جۆرە ئێستا زۆر بەکار ناهێنرێت.
جۆری دووەم: تەنها یەک پارچەیە (Implanion)
ئەم جۆرەیان لە ئێستادا بەکاردێت و کە (٦۸) ملیگرامە و مادەی پرۆجستین لە پێکهاتەکەیدا هەیە و بە بەرگێک داپۆشراوە. میکانیزمی کارکردنی ئەم دەزگای بریتیە لەبەرگری کردن لە تەقینی هێلکە لە هێلکەدان،لەگەڵ خەستکردنەوەی دەردراوی ملی مناڵان و تەنک کردنەوەی ناوپۆشی مناڵان کەوادەکات بەرگریبکات لە پرۆسەی دروست کردنی کۆرپەلە.
چۆنیەتی دانانی ئەم دەزگایە: لەبەشی ناوەوەی باسک دادەنرێت (٤)پەنجە سەروو ئانیشک، پێویستی تەنها بە سرکردنی ناوچەیی یە بە دەرزی. دەزگاکە دەخرێتە ژێر پێست و بەتەواوی دیار نامێنێت بەڵام بە دەست لێدان هەستی پێدەکرێت. دەتوانرێت بۆ ماوەی(۳) ساڵ بمێنێتەوە بەبێ زیانی لاوەکی وە بۆ هەمووتەمەنێک گونجاوە بەکار بهێنرێت،بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە نەتوانرێت هۆرمۆنی(ئیسترۆجین) بەکار بهێنرێت.
کاریگەری لەسەر جەستە: کەمکردنەوە و هەندێک جار وەستانی سوری مانگانەی ئافرەتەکە دیارترینیانە.
د.لەنجە محمدزاهد قەرەداغی
پسپۆری ژنان و مناڵبون.