غودەی سام (دەرەقی)
Hperthyroidism زیادبوونی هۆرمۆنی سایرۆید
سایرۆدە ڕژێن چەند فەرمانێکی گرنگی لەش ڕێێک ئەخات وەکو زیندەچالاکی لەش و توخمی یۆد (خوێ) لا ئەدات لە خوێن ووا و هۆرمونی سایرۆد و T3 T4 دەر ئەدات )
Hperthyroidism زیادبوونی هۆرمۆنی سایرۆد
نەخۆشییەکە کە سایرۆدەکان هۆرمۆنی سایرۆیدی زیاد لە پێویست دەر ئەدات،دەردراوی سایرۆد ئەکەوێتە پێشەوەی مل، کەکاریگەری هەیە لەسەر هەموو کاری لەش (دەماخ،پێست، ماسولکە)
ڕۆڵی هەیە لەسەر ئەوەی لەش چۆن ووزە بەکاربێنێ،وەڕۆڵی هەیە لەسەر بەکارهێنانی کالۆری و لێدانی دڵ، ئافرەت زیاتر توشی ئەم نەخۆشییە ئەبێت
هۆکارەکانی
سەرەکیترین هۆکاری Graves disease ەکە نەخۆشییەکە خۆییە بەرگرییە کە کۆئەندامی بەرگری پەلاماری خانەکانی خۆی ئەدات و بەخانەی نامۆ لەخۆی ئەزانێت،کە بەرگری لەش ئەبێتە هۆی درووست بوونی anti body کە ئەویش ئەبێتە هۆی ئەوەی هۆرمۆنی سایرۆد زیاتر دەر بدات
ئیلتیهاب کردن و هەوکردنی سایرۆدەکان کە بەهۆی ڤایرۆسەوە ڕووئەدات یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی
درووست بوونی لوو لە سایرۆدەکان دا هۆکارێکی ترە
زیادبوووونی ڕێژەی یۆد لە جەستەدا و بەکارهێنانی دەرمانەکانی سایرۆد هۆکارێکی ترە
نیشانەکانی
ئەگەر لوو ی هەبێ یاخود قەبارەی سایرۆدەکان زیادی کردبێ ئەوە لەڕێی فەحیس کردن و بەدەست لێدان و بینین هەستی پێ ئەکرێ
توشی قەلەقی و شڵەژان ئەبێت
چاوی بە دەبڵ شتەکان ئەبێنێ
کاریگەری ئەکاتە سەر ڕیخۆڵەکانی و هەرس کردنی خۆراک
بە شێوەیەکی ناڕەحەت خەوی لێ ئەکەوێ
ماسولکەکانی لاواز ئەبێت
لێدانی دڵی ئەگۆڕێ
قژی لاواز ئەبێت و ئەڕووتێتەوە
ئەگەر ئافرەت بێت سوڕی مانگانەی ئەگۆڕێ و خوێنەکەی ڕوووناکتر ئەبێتەوەو ماوەکەی کەمتر ئەبێت
کێشی دەئەبەزێ و پێستی لاواز ئەبێت
نینۆکی خێرا گەشە ئەکات و دڵی خێرا لێ ئەدات
چارەسەر
کۆمەڵێ ڕێگا هەیە بۆ چارەسەر کە دکتۆر بەپێی حاڵەتەکە و تەمەنی کەسەکە چارەسەرەکە هەڵئەبژێرێت
دەرمانەکانی دژە سایرۆید anti thyroid hormone بەکاردێنێ بۆ ئەوەی هۆرمۆنی زیادە دەر نەدات وەکو دەرمانەکانی
Carbimazole, methimazole
ئەتوانی نەشتەرگەری بۆ بکەیت و بەشێک لە سایرۆدەکان لا ببەیت کە پرۆسیجەرەکە پێی ئەوترێ thyroidectomy
ئەتوانی دەرمانی beta blocker ەکانی بۆ بەکاربێنی بۆ ئەوەی لێدانی دڵی ڕێک بخەیت
هەروەها Radioactive Iodine بۆ بەکاردێ بۆ ئەوەی شانەکانی سایرۆد لەناو ببات و ڕێژەیەکی زۆر هۆرمۆن دەرنەدات
ئەو ئافرەتانەی کێشەی سایرۆدەکانیان هەیە پێویستە پێش ئەوەی دووگیان ببن بە دکتۆرەکانیان بڵێن بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆ دابنێ چونکە کێشە لە سایرۆدەکان یەکێکە لەهۆکارەکانی لەبارچوونی کۆرپەلە
وە بەرزی ڕێژەی سایرۆد ئەبێتە هۆی ئەوەی خێراتر ڕێژەی کالسیۆم لەناو بچێ و ئەمەش ئێسک لاواز ئەکات و ئەگەری شکانی زیاتر ئەکات .
وەرگیراوە