زيانە كانى حەبى دابەزاندى كێش و زيادكردنى كێش
.
چارةسةر كردن به بەرنامەى خواردن
.
زیانەکانی خواردنی حەبی دابەزاندنی کێشی لەش
١-یەکێک لە کاریگەریە خراپەکانی زیادبوونی لێدانی دڵە،ھۆکارێکە بۆ توشبوون بە نۆرە دڵێ.
٢-گرفت بۆ ڕیخۆڵەکان دروست دەکات ،ھۆکارێکیشە بۆ توشبوون بە سکچوون.
٣-ئەگەر ھەستت بە گۆڕانکاری لە شێوازی خەوتندا کرد ئەوا لەوانەیە ھۆکارەکەی قەلەقی و دڵە ڕاوکی بێت، کە لە ئەنجامی خواردنی حەبی دابەزانی کێشی لەشەوە دروست دەبێت.
٤- خواردنی حەبی کێش دابەزاندن دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
٥-ھۆکارێکیشە بۆ دروست بوونی گرفت لە گورچیلەکاندا.
.
💊دیكسۆن چيه ؟
دكسون یەکە لە کۆمەلەی هايدروكورتيزون (هۆرمۆنێکە) ، بەکاردێت بۆ ئەوکەسانەی کە تەنگە نەفەسیان هەیە ( ڕەبۆ ) (موسع قصابات).
💊زيانەکانی دیکسۆن :
بە داخەوە زۆربەی گەنجانمان بەبێ ئەوەی بزانن زیانەکانی حەبی دیکسۆن چییە بەکاری دێنن بۆ زیاد کردنی کێش! ئەمەش زیانەکانیتی :
١-لاوازبونی ماسوکەکان
٢-لاوازبونی ئێسکەکان.
٣-گەشەی لەش دوادەخات
٤-ڕاگرتنی شلەمەنیەکانی لەش ( نێوچاون ئەستور دەکات ).
٥-كەم بونی پوتاسيۆم لە لەشی مرۆڤ.
٦-گرفتەکانی گەدە زیاد دەکات
٦-نەزۆکی لە پیاوان و ئافرەتان
٧-كومبنەوەی ئاو لە سیەکان.
٨-ئازاری جومەکان
۹-خەواڵووی بەردەوام .
۱۰-دروست بونی ئازاری پشت و ئەژنۆ .
۱۱-دروستبونی پەڵەی درێژ خایەن لەسەر پشت و ڕوخسار .
۱۲-زیاد بوونی چەوری سەر جگەر و گورچیلە .
۱۳-كۆبونەوەی چەوری ژێر پێست لە ناوچەی بن ڕان و كەمەر و بن هەنگڵ كە شێوازی سروشتی لەش تێك دەدات .
۱٤-لاوازی توانای سێكسی.
زیانی زیاتریشی هەیە.....هیوادارم ئەو کەسانەی ئەم حەبە بەکاردێنن وازی لێبێنن