#نەخۆشی_گەنمە (Celiac Disease)
نەخۆشی گەنمە:- نەخۆشیەکی کۆئەندامی بەرگرییە کە دەبێتە هۆی تێکچوونی هەرس کردن لە ڕیخۆڵەکان ، بەهۆی زۆری هەستیاری ڕیخۆڵە باریکە بە گلوتین (gluten)
💡 #گلوتین(gluten) پرۆتینێکە لە گەنم و جۆدا هەیە .
🔶 ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە لە کاتی خواردنی ئەو شتانەی گلوتینیان تێدایە توشی وەڵامدانەوەی بەرگری لەش دەبن و دەبێتە هۆی تێکچوونی ناوپۆشی ڕیخۆلە باریکە و ڕێگری دەکات لە هەلمژینی هەندێ ماددە و دەبێتە هۆی بەد خۆراکی .
☟نیشانەکانی نەخۆشی گەنمە :-
ـ سکچوون یاخود قەبزی.
ـ کەمی ئیشتیها .
ـ بێ هێزی .
ـ لاوازی (کەمی کێش ) .
ـ ئاوسانی سك .
ـ ئارەق کردنی زۆر .
ـ غازات .
ـ ئازاری سك .
ـ دڵ تێکچوون .
ـ ڕشانەوە .
ـ دواکەوتنی گەشە (لە منداڵاندا).
ـ دواکەوتنی تەمەنی پێگەشتن .
ـ کەم خوێنی (بەزۆری بەهۆی کەمی ئاسن) .
ـ خورانی پێست .
ـ کەم بوونەوەی چالاکی سپڵ .
ـ فشەڵی ئێسك (Osteoporosis). بەهۆی هەڵنەمژینی بڕی پێویست لە کاڵیسیۆم و ڤیتامین D .
🔴 هۆکارەکانی نەخۆشی گەنمە :-
هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشیە نازانرێت ، بەڵام هەندێ شت هەیە ئەگەری بوونی ئەم نەحۆشیە زیاد دەکەن ، لەوانە :-
ـ هەبوونی ئەو نەخۆشیە لە ئەندامانی دیکەی ئەو خێزانەدا .
ـ شەکرەی جۆری یەك .
ـ نەخۆشی داون (Down syndrom) .
ـ نەخۆشی بەرگری لەش دژ بە غودە .
ـ هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی .
🔻 کاریگەرە نەخوازراوەکانی ئەم نەخۆشیە ئەگەر چارەسەر نەکرێت :-
ـ گەشەکردنی خێرای بەکتریا لە ڕیخۆڵە باریکەدا .
ـ هەوکردنی ڕیخۆڵە ئەستوورە .
ـ کەمی چالاکی پەنکریاس .
ـ بەرگەنەگرتنی نەخۆشەکە بۆ لاکتۆز و فرەکتۆز (دوو جۆری شەکرن) .
🤔 چارەسەرەکان :-
ـ نەخواردنی ئەو شتانەی (gluten)یان تێدایە (بەرهەمەکانی گەنم و جۆ) .
ـ خواردنی برنج و بەرهەمەکانی گەنمەشامی .
ـ خواردنی ئەو خواردانەی ڤیتامینیان تێدایە .
ـ کەم خواردن و زیاد کردنی ژەمەکان .
ـ دەرمانی دژە هەوکردن .
ـ دەرمانی دژە بەرگری .
ـ دەرمانی زیاد کردنی ئیشتیها .
#تەندروست_بە be healthy
ڕزگار نامیق _ خوێنکاری کۆلێژی پەرستاری
(
