دژە خۆر - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 17 سبتمبر 2018

دژە خۆر

#دژەخۆر چیە ؟
کام جۆرەی باشە😉 ؟
مەبەست لە #SPF چیە ؟

#دژەخۆر مادەیەکە کە چینێکی پارێزەر لەسەر پێست دروست دەکات و ڕێگری دەکات لە تیشکە زیان بەخشەکانی ناو ڕۆشنای خۆر کە بگاتە پێست ، ئەویش بە هەڵمژینی یان پێچەوانەکردنەوەی تیشکەکە .

* ئەو تیشکانە کامانەن کە لە زۆر بەرکەوتنیانا زیان بە پێست دەگەیەنن ؟
1- تیشکی UVA : کە دەچێتە قوڵایی پێستەوە و بەرپرسە لە ڕەنگ گۆڕان و قاوەیی بونی پێست{ tanning } هەروەها چرچبوون و پیربوونی پێست , هەرەوەها هەندێک جۆری شێرپەنجەش . 
2- تیشکی UVB : هۆکاری سووربوونەوە و سوتانی پێستە هەروەها هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی پێستە .

* ئەو دژەخۆرانەی هەمەچەشنن( broad spectrum  ) ن توانای ڕێگریان هەیە لەهەردوو تیشکی UVA و UVB .

* بە دژەخۆرێک دەوترێت هەمە چەشن کە SPF کەی لە 4 زیاتر بێت  , ئەوانەی ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستانا هەن زۆربەیان لەم شێوەیەن ...

مەبەست لە SPF چیە ؟
ڕێژەی پاراستنە لە خۆر (sun protection factor) کە بە ژمارە لەسەر دژەخۆرەکان دیاریکراوە ، کە هەندێک کەس لای خۆمان بە هەڵە لێی تێگەیشتووە وا دەزانێت مەبەست لێی پلەی گەرمییە ، بەڵام لەڕاستیدا بەم شێوەیە :

1- دژەخۆری SPF15 واتە ڕێگری لە 93% تیشکی UVB دەکات .
2-دژەخۆری SPF30 : ڕێگری 97% تیشکی UVB دەکات
3-دژەخۆری SPF50 : ڕێگری 98% دەکات
4- دژەخۆری SPF100 : ڕێگری 99% دەکات .
تێبینی ; دەبێت ئەوە بزانین هیچ دژەخۆرێک نیە ڕێگری 100% بکات ، بەڵام بەکارهێنانی هەر یەکێک لەمانەی سەرەوە کە باسمان کرد بە ڕێکوو پێکی ئیشی خۆی دەکات کاریگەری زۆر باشی دەبێت .

** ئێستا لە مەبەستی SPF تێگەیشتین 🏃🏃
ئەوە دووبارە دەکەینەوە کە بەکارهێنانی دژەخۆرێکی SPF  بەرزیش کاریگەری باش و تەواوی نابێت ئەگەر بە بڕی پێویست و لە کاتی خۆیدا بەکاری نەهێنین کە ئەویش پزیشک و  دکتۆری دەرمانساز ڕێژە و کاتەکەتان بۆ ڕووندەکاتەوە ، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دوو بۆ چوار سەعات جارێک دەبێت بەکاربهێنرێتەوە بەپی جۆری دژەخۆرەکە و ئیشی ئەو ڕۆژەتان .

* چەند جۆر دژە خۆرمان هەیە ؟ کامیان باشترە 😉
1- ئەو دژەخۆرانەی مادەی کیمیایی ئەندامییان تێدایە وەک
(Tirosorb M , Tirosorb S)
2- ئەوانەی مادەی کانزاییان تێدایە وەک (zinic oxide , titanium dioxide )

*لە نێوان ئەم دوو جۆرەدا کانزاییەکان باشترن بەشێوەیەکی گشتی و کاریگەری لاوەکیان کەمترە ...

+ بۆ وەرگرتنی وەڵامی ئەم پرسیارانە و زیاتریش کۆمێنت بنووسە یان نامە بۆ پەیج بنێرە ...

1 - ئایا پێویستە ڕەچاوی چی بکەم لەکاتی کڕینی  دژەخۆردا؟
2- ئایا ئەگەر دژەخۆرێکی هەرزان بەها بەکاربهێنم هەمان کاریگەری دەبێت بە بەراورد بە دژەخۆرێکی گران بەها ؟
3- ئایا بەکارهێنانی دژەخۆر بۆ منداڵەکەم پێویستە ؟
4- بڕی پێویست لە دژەخۆر چەندە بۆ بەکارهێنان ؟
5- چ دژەخۆرێک بەکاربهێنم لەکاتی مەلەکردندا ؟
6- ئەو دژەخۆرانەی مادەی مێشولە دوورخەرەوەیان تێدایە هەمان کاریگەرییان دەبێت ؟

#تەندروست_بە be healthy

ژینەر قەرەداخی _ خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازی