تەهەیوجی کۆڵۆن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 2 سبتمبر 2018

تەهەیوجی کۆڵۆن

#نەخۆشی_کۆڵۆن_چییە؟ 

#نیشانەو_هۆکارەکانی‌‌_چین؟
#چارەسەری_چیە؟
#irritable_bowel_syndrome

#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m

نەخۆشی کۆلۆن لەهەندێک شوێن پێی دەوترێت قۆڵۆن حاڵەتێکی هەستیاری وسوربوونەوەیە کە تووشی ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤ دەبێت.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کەسەکە هەست بە ناوسک ئێشەو قۆڕەی سک دەکات لەگەڵ کەمێک ئاوسانی سک و هەبوونی لینجای لە پیسای وپاشەڕۆ هەندێک کەس تووشی سکچون دەبێت هەندێک توشی قەبزی دەبێت،ماوەیک باشە و ماوەیەک خراپە ئەوەش بە پێی حاڵەتی سترێس و جۆری ئەو خۆراکەی توشبووەکە دەیخوات دەگۆڕێت.
هەرچەندە ئەم نەخۆشیە مەترسیدار نیە بەڵام زۆربەی توشبووەکان تا کۆتای ژیان لەگەڵیان دەمێنێتەوە ،توشبووەکان بەزۆری ئەوانەن کە گروپی جۆری خوێنیان A یە.
بەڵام تەنها کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر کێشی لەشت دابەزێت بەبێ ویستی خۆت یان کاتێک پیساییەکەت ڕەش  بێت یان خوێنی لەگەڵدا بێت .
ژنان دوو هێندەی پیاوان زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە ئەبن ئەم حاڵەتە زیاتر بۆ ماوەییە.
#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m
هۆکارەکانی:
۱)پسپۆران تا ئێستا بەتەواوی نەیان توانیوە ئەوە ئاشکرا بکەن بۆچی لەهەندێک کەسدا ئەم حاڵەتە دەردەکەوێت بەڵم هەندێک  جۆری خۆراک حاڵەتەکە قورس دەکات و وات لێدەکات بێزاربیت وەکو شیر ونیسک و نۆک و فاسۆلیا وشوتی وکاڵەک و نانی سپی خواردنەوەگازیەکان وەکو کۆلاو.
وەهەندێک جار تووشبووەکە حەساسیەتی بە بەرهەمی گەنم هەیە وەکو نان پسکیت وکێک.
۲)سترێس ودڵ تەنگی ونیگەرانی کاریگەری زۆری هەیە بۆیە زۆر کەس هەرکە تووشی دڵتەنگی دەبێت یەکیک لەنیشانە باوەکان ئەوەیە ناوسک دەست دەکات بە دەنگە  دەنگ و با وئارەزووی خواردن نامێنێت بۆیەهەتا دڵتەنگ ونیگەران بیت ئەم نەخۆشیە زیاتر بێزارت دەکات بەشێوەیەک کە زۆرکەس وادەزانیت تووشی نەخۆشی گەدە بووە بۆیە گەر لەم نیشانانەت هەبوو پێویست بەوەناکات پارەو کاتی خۆت بەفیرۆ بدەیت.واتە ئەم نەخۆشیە  زیاتر پەیوەستە بە لایەنی دەروونی و دۆخی سترێسی کەسەکەوە بۆیە ئەگەر توانیت زاڵ بیت بەسەر کێشەو دڵ تەنگیەکانی ژیانی ڕۆژانەت ئەوا بە ئاسانی دەتوانی کۆنتڕۆلی حاڵەتەکە بکەیت.
۳) گۆڕان لەهۆڕمۆنەکان،ئەم حاڵەتە زیاتر دەر دەکەویت کاتێک گۆران کاری بەسەر هۆڕمۆنەکان دێت بەتایبەت لە ئافرەتدالەکاتی سوری مانگانەدا.

چارەسەر:
وەکو لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا ئەم نەخۆشیە مەترسیدار نیە بۆیە بە پارێزکردن و کەم کردنەوەی سترێس ودڵتەنگی حاڵەتەکە لەسەر خۆت سووک بکەیت. لەزانستی پزیشکیدا هیچ پشکنینێک نییە بۆ دەست نیشان کردنی نەخۆشی کۆڵۆن پزیشک بەگوێ گرتن لە نەخۆشەکە دەست نیشانی دەکات.
یان

نەخۆشییەكانی كۆلۆن، بە یەكێك لە كێشە هەرە باوەكانی مرۆڤ ئەژمار دەكرێ كە دەبێتە هۆی قەبزی، سكچوون، غازات پەیداكردن، ئاوسانی ورگ و شەپۆلە ئازاریە سك، نەخۆشییەكە تووشی بەشی كۆلۆن دەبێت لە كۆئەندامی هەرس و پتر تووشی ئەوانە دەبێت كە تەمەنیان لەنێوان 40 – 15 ساڵاندایە.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی، هۆشداری دەدەن بە دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ، هەروەها پارێز له هەندێک خواردن، بۆ ئەوەی زۆربەی تەمەنیان بە دەم ئازاری كۆلۆنەوە بەسەر نەبەن، دەشڵێن خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە باشترین چارەسەرە و دەرمان دادی نەخۆشییەكە نادات.

ئەو هۆكارانەی مرۆڤ تووشی نەخۆشییەكانی كۆلۆن دەكەن بریتین لەمانەی خوارەوە :

1- خێرا نانخواردن، دەبێت ئەو خواردنانەی دەیخۆین زۆر بە جوانی بیانجووین، ئینجا قووتیان بدەین.

2- نابێت لە كاتی نانخواردندا زۆر قسە بكەین، چونكە دەبێتە مایەی جوان نەجووینی خۆراكەكان.

3- دەبێت بەرنامە بۆ ژەمە خواردنەكان دابنرێ، نەك بە هەڕەمەكی خواردن بخۆین.

4- خواردنی چەرەزات بێ بەرنامە و بە شێوەیەکی زۆر، هۆکارێکی دیکەی

تووشبوونه.

5- هەروەها زۆر خواردنی خواردەمەنییە سووركراوەكان.

6- یان خواردنی هەر میوەجاتێک كە بە ماددەی كیمیایی چێنرابێت.

7- هەندێک جار نانی جۆ نەخورێ و بگۆڕرێ بە نانی گەنم.

8- نابێت لە كاتی خواردنی ژەمەكاندا

برێكی زۆر هەوا هەڵبمژرێ.

9- نەخواردنەوەی خواردنەوە گازییەكان.

10- كەم كردنەوەی خواردنە شیرینەمەنییەكان.
#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m