#ڕیخۆڵە_کوێرە { appendix }
#هەوکردنی_ڕیخۆڵە_کوێرە چیە؟
{ appendicitis }
ڕیخۆڵەکوێرە ئەندامێکی گیرفانی شێوە پەنجەییە کە لە ڕیخۆڵە گەورەوە درێژ دەبێتەوە و نزیکەی
{ 5cm - 10cm }
دەبێت درێژییەکەی...
* هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە : بریتییە لە هەڵئاوسان و گەورە بوونی ئەم ئەندامەی جەستە و هەوکردنی ، کە لە لای خۆمان بە (ڕیخۆڵە کوێرە ) ناسراوە کە لە ڕاستیدا ئەمە ناوی ئەندامەکەیە ...
* هۆکارەکانی ;
گیرانی ئەم ئەندامەی لەش بەهەر هۆکارێک بێت وەک
( پیسایی کە لە ڕیخۆڵە گەورەدا هاتوچۆ دەکات ، یان گەورەبونی گرێیەکی لیمفی ناوسک کە دەبێتە هۆی پەستان خستنەسەر ئەم ئەندامە و گیران و هەوکردنی لێدەکەوێتەوە ...
* نیشانەکانی ;
1- دەست پێکردنی ئازار لە ناوەڕاستی سک ( دەورو پشتی ناوک ) ئازارەکە دێت و دەڕوات ، ئەکرێت بەردەوام نەبێت .
2- دواتر نەمانی ئازارەکە لە شوێنی یەکەم و چونی بۆ خوار کەلەکەی سک بەشی لای ڕاست و بەردەوام بوونی ئازارەکە لێرەدا کە بە کۆکە یان پەستان خستنەسەری ئەو شوێنە یان قاچ جوڵان و پیاسەکردن ئازارەکە زیاد دەکات .
پێویستە ئاگادار بین و دەرمانی ئازار شکێن نەخۆین لەم کاتەدا تا پزیشک نەخۆشەکە دەبینێت ، چونکە لە ئەگەری نەمانی ئازارەکە و درەنگ خستنی چارەسەری هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرەکە ، لەوانەیە مانەوەی هەوکردنە ببێتە هۆی تەقانی ڕیخۆڵەکە و خراپتر بوونی باری نەخۆشەکە .
3 - هەبوونی چەند نیشانەیەکی تری لاوەکی وەک ;
- تێکچونی حەزی خواردن .
-هێڵنج و ڕشانەوە دوای دەست پێکردنی ئازارەکە .
- هەستکردن بە لاوازی جەستە و هەندێک کات سکچوون .
- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش .
* دەستنیشان کردنی :
بۆ دەست نیشانکردنی پێویستە سەردانی پزیشکی شارەزا بکرێت ، چونکە نیشانەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە لە زۆر نەخۆشی تر دەچێت وەک { هەوکردنی میزەڕۆ ، نەخۆشی ڕیخۆڵە ، منداڵی دەرەوەی منداڵدان ، لە ئافرەتاندا کاتی هێلکەدانان کە دەکاتە 14 یەم ڕۆژی سوڕی مانگانەیان ) زۆر کات ئازار لە هەمان شوێندا دەبێت .
* پزیشک هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ؟؟
1 - پشکنینی فیزیکی {سەیرکردن } : پشکنینی سکی نەخۆش بۆ دەستنیشان کردنی شوێنی دروستی هەوکردنەکە.
2- ناردنی بۆ چەند پشکنینێک :
- میز بۆ دڵنیا بوونەوە کە هەوکردنی میزی نیە.
- خوێن
-سۆنار
چارەسەر :
زۆربەی حاڵەتەکان پێویستی بە نەشتەرگەرییە ، دوای پێدانی دەرمانی ئازار شکێن و دژە هەوکردن و حازرکردنی نەخۆش بۆ عەمەلیات .
*خۆپاراستن :
- هیچ ڕێگایەکی دڵنیا کەرەوە نیە بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییەکە .
-پێشبینی کراوە کە کەمترە لەوکەسانەی کە سەوزە و میوەی زۆر بەکاردەهێنن لە خوارنەکانیانا .
تێبینی : هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە ئەگەر بە زوویی چارەسەر نەکرێت لەوانەیە ببێتە هۆی تەقینی ڕیخۆڵە کوێرەکە بەهۆی بەردەوامی لە هەوکردن و هەڵئاوسانی ئەم ئەندامە.
چارەسەرەکەی : کردنی نەشتەرگەری بەپەلە بۆ لابردنی ڕیخۆڵەکە و پاکردنەوەی ناوسک و پێدانی دەرمانی دژە هەوکردن بۆماوەیەکی درێژتر .
تەندروست بن .
مژدە محمد - پزیشکی گشتی پلە بەند