سپڵ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 5 سبتمبر 2018

سپڵ

#سپڵ     spleen

 
سپڵ Spleen گەورەترین ئەندامی سستمی لیمفاوی لەشە، كەوتۆتە ژێرەوەی قەفەسی سینگ لە لای چەپ و سەرەوەی گەدە، پانییەكەی 5 گرێ و كێشەكەی 170 گرام دەبێت.

سپڵ وەكو فلتەری خوێن كاردەكات، گرنگی هەیە لە باڵانسی شلەكانی لەشدا، كۆنتڕۆڵی بڕی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و خەزنكردنی خوێن دەكات، لە رێگای بەرهەمهێنانی لیمفۆسایتەكاندا رۆڵی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنە میكرۆبییەكاندا. گەورەبوونی یان ئاوسانی سپڵ باوترین گرفتی سپڵە، ئەگەرچی چارەسەری هەیە، بەڵام ئەگەری دڕان یان تەقینی سپڵ زیاد دەكات، هۆكاری جیاوازی لە پاڵەوەیە، بۆ نموونە: هەندێك جۆری هەوكردنی بەكتریایی و ڤایرۆسی، مەلاریا، نەخۆشی شیبوونەوەی خوێن، نەخۆشی جگەر وەكو مۆمبوونی جگەر Cirrhosis، شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی لیمفاوی، فشار لەسەر خوێنهێنەرەكانی جگەر یان سپڵ. هاوكات لەگەڵ ئاوسانی سپڵدا لەوانەیە كە چەند نیشانەیەك سەرهەڵبدەن وەكو: ئازار لە بەشی چەپی سكدا، هەستكردن بە زوو ماندووبوون، كەمخوێنی، هەستكردن بە تێربوون. مرۆڤ دەتوانێت بەبێ سپڵ بژیێت، چونكە جگەر و لیمفەگرێیەكان فرمانی سپڵ جێبەجێ دەكەن. لابردنی سپڵ بە نەشتەرگەری Splenectomy ئەنجام دەدرێت لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا: زەبر كە بووبێتە هۆی برینداربوونی سپڵ، نەخۆشییەكای خوێن بەتایبەتی شیبوونەوەی خوێن، تالاسیمیا، نەخۆشی كەمبوونەوەی رێژەی خەپڵەكانی خوێن ITP، شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی سستمی لیمفاوی
Wargirawa