ئاگاداری نه‌خۆشى شەكرە
🔴شه كره چى يه؟
بریتییه له نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌ن له ئه‌نجامی زیادبوونی زیاتر له برِی ئاسایی شه‌كر له خوێندا به هۆی كه‌م و كورتییه‌ك له ده‌ردانی هۆرمۆنی ئینسیولین یان چالاكی ئینسیولین وه یان هه‌ردووكیانه‌وه رِووده‌دات.
🔴ئینسیولین چییه؟
هۆرمۆنێكه كه رِژێنی په‌نكریاس ده‌ریده‌دات و پاش خواردن هه‌ڵده‌سێت به گواستنه‌وه‌ی شه‌كری زیاده له خوێندا بۆ خانه‌كانی له‌ش، كه‌واته كه‌می برِ یان چالاكى ئینسیولین ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی برِی شه‌كر له خوێندا ودروست بوونی نه‌خۆشی شه‌كره.
🔴نه‌خۆشی شه‌كره چه‌ند جۆری هه‌یه؟
به شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خۆشی شه‌كره دوو جۆره:
🔵جۆری یه‌كه‌م:
رِه‌نگه له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا رِووبدات به‌ڵام زیاتر له منداڵان و هه‌رزه‌كاران و تازه‌پێگه‌یشتوواندا رِووده‌دات كه تیایدا په‌نكریاس برِێكی زۆر كه‌م یان هیچ ئینسیولین ده‌رنادات.
🔵جۆری دووه‌م:
ئه‌م جۆره زۆربه‌ی كات پاش ته‌مه‌نی 40 ساڵی رِووده‌دات و به‌ربڵاوترین جۆری نه‌خۆشی شه‌كره‌یه كه تیایدا په‌نكریاس توانای ده‌ردانی برِی پێویستی ئینسیولینی نییه‌و هه‌ستیاری خانه‌كان بۆ ئینسیولین كه‌م ده‌بێته‌وه.جۆرێكی دیكه هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن شه‌كره‌ی دووگیانی كه بریتییه له ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشیه‌كه بۆ
یه‌كه‌مجار له كاتی سكپریدا.
🔴هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره چییه؟
🔵هۆكاره‌كان له جۆری یه‌كه‌مدا به ته‌واوی نه‌زانراوه به‌ڵام برِوا وایه كه به هۆی دروستبوونی دژه‌ته‌نه‌وه بێت دژی ئه‌و خانانه‌ی كه ئینسیولین ده‌رده‌ده‌ن له په‌نكریاسدا.
🔵له جۆری دووه‌مدا زۆربه‌ی كات له خێزانه‌كه‌دا كه‌سێكی دیكه ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی هه‌بووه
🔵قه‌ڵه‌وی
🔵شێوازی ژیانی ناته‌ندروست هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانن له دروستبوونی نه‌خۆشییه‌كه.
🔴نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره چییه؟
ژماره‌یه‌ك نیشانه هه‌ن كه بوونی هه‌ندێكیان یان هه‌موویان رِه‌نگه مانای تووشبون بێت به نه‌خۆشی شه‌كره، له‌وانه‌ش 🔵زۆر میزكردن
🔵تینوویه‌تی زۆر
🔵برسیه‌تی
🔵دابه‌زینی كێشی له‌ش
🔵زوو ماندووبون
🔵ده‌م وشكبوون
🔵دره‌نگ چاكبوونه‌وه‌ی برین
🔵خورانی پێست به تایبه‌تی له ده‌وری ئه‌ندامه‌كانی زاوزێ
🔵گۆرانكاری له هه‌ستكردن له ده‌ست و پێیه‌كان و تێكچوونی بینین
🔴نه‌خۆشی شه‌كره چۆن ده‌ستنیشان ده‌كرێت؟
لة كاتی هه‌ستكردن به بوونی هه‌ندێك یان هه‌موو ئه‌و نیشانانه‌ی كه باسكرا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت . نه‌خۆشی شه‌كره ده‌ستنیشان ده‌كرێت به پشكنینی برِی شه‌كر له خۆێندا، وه باشتر وایه كه كه‌سه‌كه بۆ ماوه‌ی 8 كاتژمێر نانی نه‌خواردبێت پێش پشكنینه‌كه.
🔴ماكه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره چییه؟
ماكه‌كان له كاتی چاره‌سه‌ردا:
🔵دابه‌زینی كتوپری شه‌كر له خوێندا
🔵به‌رزبوونه‌وه‌ی كتوپری شه‌كر له خوێندا
🔴ماكه درێژخایه‌نه‌كان:
نه‌خۆشی شه‌كره به تێپه‌رِبوونی كات كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، به تایبه‌تی له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه
نه‌خۆشیه‌كه‌یان كۆنترۆڵ نیه. له گرنگترینیان:
🔵گورچیله:
یه‌كێكه له‌و ماكانه‌ی كه ژیانی كه‌سی تووشبوو ده‌خاته ژێر مه‌ترسیه‌وه ئه‌ویش به گه‌وره‌بوون و سستبوونی گورچیله‌كان.
🔵چاو:
رِووده‌دات له زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه كه ده‌بێته هۆی تێكچونی بینین، بینینی خاڵی ره‌ش له پێش چاو و له كۆتاییدا له ده‌ستدانی بینین.
🔵كۆئه‌ندامی ده‌مار:
به‌رزی رِێژه‌ی شه‌كر له خوێندا كار
ده‌كاته سه‌ر ده‌ماره‌كانی له‌ش و ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی هه‌ست ( وه‌ك هه‌ستكردن به ئازار) به تایبه‌تی له ده‌ست و پێیه‌كان.
🔴چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره چییه؟
له زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كاندا نه‌خۆشی شه‌كره ته‌نها به گۆرِینی شێوازی ژیان كۆنترۆڵ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر هاتوو كۆنترۆڵ نه‌كرا په‌نا ده‌برێته به‌ر ده‌رمان.
⚫️گۆرِینی شێوازی ژیان:
🔵وه‌رزشكردن:
یه‌كێكه له باشترین ئامرازه‌كان بۆ كۆنترۆڵ كردنی نه‌خۆشی شه‌كره وه پێویستی بۆ به كارهێنانی ده‌رمان كه‌م ده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی باشترین سوود وه‌رگریت پێویسته هه‌فته‌ی 3 جار وه‌رزش بكه‌یت هه‌ر جاره‌ی بۆ ماوه‌ی 20-30 خوله‌ك. جۆری وه‌رزشه‌كان بریتین له پیاسه كردن، مه‌له كردن، پاسكیل سواری، یاری باله و باسكه‌و..هتد.
🔵خۆراك:
گۆرینی برِ و جۆری خۆراك زۆر پێویسته بۆ كه‌سی تووشبو به نه‌خۆشی شه‌كره. خۆراكی نه‌خۆشی شه‌كره پێویسته جیاواز بێت له خۆراكی ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزان، ئه‌ویش به:
🔘دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی چه‌وری و شیرینی زۆر و گۆشتی سوور، و
🔘زۆر خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌و دانه‌وێڵه‌ی ته‌واوله به‌ر ئه‌وه‌ی برِێكی باش له رٍیشاڵیان تێدایه كه یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنی شه‌كره ده‌دات.
🔵جگه‌ره‌كێشان:
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه جگه‌ره ده‌كێشن و نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن زیاتره، له به‌ر ئه‌وه واز هێنان له جگه‌ره كێشان هه‌نگاوێكی گرنگه له كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌و ماكه‌كانی.
🔴به كارهێنانی ده‌رمان:
ئاگاداری نە خۆشی شه کره
🔵ئینسیولین:
هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه نه‌خۆشیه‌كه‌یان له جۆری یه‌كه‌مه و هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه جۆری دووه‌میان هه‌یه پێویستیان به چاره‌سه‌ری ئینسیولین هه‌یه كه له ژێر چاودێری پزیشكدا بر و جۆره‌كه‌ی بۆ دیاری ده‌كرێت و شێوازی به‌كارهێنانه‌كه‌ی فێر ده‌كرێت.
🔵حه‌بی دژه شه‌كره:
ئه‌مانه‌ش ژماره‌یه‌ك ده‌رمانن كه كاریگه‌رن له دابه‌زاندنی شه‌كر له خۆێندا و به كار هێنانیان پێویسته له ژێر چاودێری پزیشكدا بێت.
🔴چۆن خۆمان بپارێزین له نه‌خۆشی شه‌كره؟
🔵وه‌رزش و چالاكی جه‌سته‌یی:
یارمه‌تی رِاگرتنی كێشی له‌ش ده‌دات له باری ئاسایی‌دا و شه‌كر له خوێندا داده‌به‌زێنێت و هه‌ستیاری خانه‌كان بۆ
ئینسیولین زیاد ده‌كات.
🔵خۆراكی ته‌ندروست: