--- به‌رزی فشاری خوێن ( زه‌غت ) : بابه‌تێکی زۆر گرنگ :
--- کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی باو له کاتی گرتنی زه‌غت دا :
ــــ چاودێری کردن و پێوانی فشاری خوێن به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام هه‌نگاوێکی گرنگه له پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ و زوو ده‌ست نیشان کردنی نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێن ( زه‌غت ) و چاره‌سه‌رکردنی به شێوازی دروست و زانستی ؛ به‌ڵام کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه هه‌یه پێویسته دوور بکه‌وینه‌وه لێیان له کاتی پێوانی فشاری خوێن ۰
--- کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی باو له کاتی گرتنی زه‌غت دا :
۱ ـــ شێوازی هه‌ڵه‌ی دانیشتن : پێویسته له‌سه‌ر کورسیه‌کی گونجاو دابنیشیت و قاچه‌کانت شۆڕبکه‌یته‌وه و بیدات له زه‌وی و به جوانی پاڵ بده‌یته‌وه ۰
۲ ــــ قسه‌کردن : نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک قسه‌یه‌ک بکه‌یت ؛ چونکه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی زه‌غت نزیکه‌ی( ۱۰ ) پله ۰
۳ ـــ به‌رزکردنه‌وه‌ی بووه ده‌ست زیاتر له ئاستی دڵ : چونکه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی زه‌غت نزیکه‌ی( ۱۰ ) پله ؛ پێویسته ده‌ستت له سه‌ر قه‌راغی کورسیه‌که‌ت یان مێزێک دابنێت ۰
٤ ـــ له‌به‌رکردنی جلی ته‌نگ یان هه‌ڵ نه‌کردنی قۆڵی کراس و بلوز به باشی ؛ پێویسته کراس یان بلوزه‌که‌ت دابکه‌نیت چونکه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی زه‌غت نزیکه‌ی ( ۱۰ ـــ ٥۰ ) پله ۰
۰
٥ ـــ تووڕه‌یی وترس و دڵه‌ڕاوکێ : پێویسته بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک دابنیشیت له شوێنێکی ئارام و بێ ده‌نگ و چه‌ند هه‌ناسه‌یکی قووڵ هه‌ڵمژه و به هێواشی هه‌ناسه‌بده‌یته‌وه ۰
٦ ـــ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و دانیشتن له شوێنێکی ساردا ؛ پێویسته له شوێنێک دا دابنیشیت که پله‌ی گه‌رمیه‌که‌ی مام ناوه‌ند بێت ۰
۷ ـــ بوونی مێزێکی زۆر له ناو میزه‌ڵدان دا ؛ چونکه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی زه‌غت نزیکه‌ی( ۱۰ ـــ ۱٥ ) پله ۰
۸ ــــ خواردنه‌وه‌ی دوو کووپ یان زیاتر له چا و قاوه : پێویسته پاش نیوسه‌عات له خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه زه‌غت بگیرێت چونکه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی زه‌غت نزیکه‌ی( ۱۰ ـــ ۳۰ ) پله ۰
۹ ـــ جگه‌ره‌کێشان : پێویسته پێش نیوسه‌عات یان زیاتر جگه‌ره نه‌کێشرێت چونکه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی زه‌غت نزیکه‌ی ( ۱۰ ـــ ۲۰ ) پله ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
