سۆندەی میز - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 18 سبتمبر 2018

سۆندەی میز

سۆندەی میز  چیە و بۆ کێ دادەنریت،؟

سۆندەی  میز  بریتیە  لە  سۆندەیەکی  بچوکی  لاستیکی  راستەوخۆ ئەو سۆندە دەچێتە ناو میزڵدان بۆ بەتاڵ کردنەوەی  میزی ناو  میزڵدان..

سۆندەی میز بۆ کێ دادەنریت؟

...کەسێک میزی  گیرابیت
....کەسیک بێ هۆش بیت
...کەسێک نەشتەرگەری بۆ بکرێت
....بۆ شۆردن و پاک کردنەوەی  میزڵدان

ئەم کردارە چۆن دەکرێت؟

دەست شۆردن
دەستکێش لەدەست کرد
خۆناساندن بە نەخۆش
ڕوون کردنەوەی کردارەکە  بۆ نەخۆش
ئامادەکردنی پێداویستیەکان وەکو
،،سۆندەی میز folly catheter
،،ئەو کیسەی کە میزەکەی  تی دەکریت Urine bag
،،جێڵ لیدۆکاین xylocine gel 
،،سرنج syringe 
،،ئاوی موقەتەر distile water
،،لۆکە cotton 
،،مادەی پاک کەرەوە antiseptic agent
، پلاستەر plaster
،،گۆز gauze

#تێبینی  سۆندەی  میز  دوو سەر یان سێ سەری  هەیە  ئەو سەرەی کە رێکی سۆندەکەیە ئەوا ئەو کیسی  میزەکە لەوی دەبەستین  
ئەو سەرەی کە رەنگ  کراوە  ئەوە  ئاو یان  هەوای تێ دەکەین   بۆ تەسبیت کردن

نەخۆش  دەبیت لەسەر پشت  بیت و قاچەکانی  کەمێک  بکاتەوە
پاش پاککردنەوەی ئەو شوینەی  کە سۆندەکەی لێ دادەنەیت  چونکە  بۆ  پیاو و ئافرەت  کەمیک  جیاوازە
...بۆ پیاو  دەبیت چوکی  ئەو پیاوە نەخۆشە  بە گۆشەی  ٤۵ بیت  و پاکی  بکەیتەوە  پاشان  دەبیت  سۆندەی  میزەکە  جیڵی  لێ دەدەیت  ئەم جیلە  بۆ کەم بونەوەی ئازار و باشتر دەچێت بۆ میزلدان 
پاشان سۆندەکە  داخلی  دەکەین وردە وردە تو دەچیتە میزلدانی نەخۆشەکە  کە  گەیشتە میزلدانی  نەخۆش  یەکسەر  میز  دیتە  ناو  ئەو  کیسەی  کە  بەستومانە  بە سۆندەی  میزەکەوە.
پاشان ۱٠سی سی  ئاو دەکەین لەو  سەری  سۆندەی  کە  بۆیاخ کراوە زۆرجار  پاشان بە پلاستەر  بەلایەکی  رانیەوە  تەسبیت دەکەین.

... بۆ ئافرەت  هەمان شتە  تەنها  جیاوازی  ئەوەیە  دەبیت  ئەم  سۆندەیە  لە کونی میزەوە  دابنریت  و  راستەوخۆ  داخلی  میزلدانی  دەکەین...

قەبارەی ئەم  سۆندانە  چەندە؟

قەبارەی ئەم سۆندەیە  لە 6Fr هەتا  قەبارەی 24Fr.

 بۆ پیاوان  سەیری  قەبارەی  چوکی  ئەو کەسە  دەکرێت بە پێی قەبارەی  چوک   ئەوا قەبارەی  ئەو  سۆندەیە دادەنرێت

لایەنی  خراپی

بێزاری  نەخۆش
ئیلتیهاب
ئازار
برینداربوونی میزەڕۆ.