#ئازارى_سوڕی_مانگانه
#دوو_جۆری_هه‌یه:
#یه‌كه‌م :
ئه‌و ئازاره‌یه كه به‌هۆی گرژبوونی ڕه‌حمه‌وه له كاتی سوڕی مانگانه‌دا ڕوو ئه‌یات ، وه زیاتر له ئافره‌ته گه‌نجه‌كان ڕوو ئه‌دات كه له‌وانه‌یه ئازارێكی كه‌م یانیش زۆر به‌هێز بێت، وه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا ئازاره‌كه كه‌م ئه‌بێته‌وه‌و له هه‌ندێ ئافره‌تدا له دوای یه‌كه‌م حه‌ملیان ئازاره‌كه بۆ هه‌تا هه‌تایه بوونی نامێنێت...
#دووه‌م :
به‌هۆی هه‌بوونی نه‌خۆشی یه له كۆ ئه‌ندامی زاوزێدا له‌وانه‌یه ئازاره‌كه یه‌كجار توند بێت ،پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكات...
#ئازاره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن
ئازار له سكدا..
توندبوونی سك...
هه‌ندێك جار ئازار له سمت یان ڕان یان به‌شی خواره‌وه‌ی پشتدا...
هه‌ندێ ڕێگای به سوود له كاتی ئازاره‌كه‌دا..
دانانی شتێكی گه‌رم له‌سه‌ر سك یان پشت بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی ئازاره‌كه.
چوونه حمامی گه‌رم ڕه‌حم خاو ئه‌كاته‌وه ،ئازاره‌كه كه‌م ئه‌بێته‌وه.
كه‌سێك مه‌ساجی سك یان پشتت بۆ بكات.
#چۆن خۆت ئه‌پارێزی له‌و ئازاره..
وه‌رزش كردن زۆر به سووده بۆ به‌رگریكردن له په‌یدابوونی ئه‌و ئازاره ، ماسولكه‌كان به‌هێز ئه‌كات و ڕێگری له‌و ئازاره ئه‌كات. ۳ وێنەی وەرزشی تایبەتم داناوە
له‌به‌ر نه‌كردنی جلی ته‌سك و توند به تایبه‌ت له ناوقه‌د دا.
خواردنه‌وه‌ی شیر.
خواردنی گوێزه‌ر ،گوێزه‌ر زۆر گرنگه بۆ رێكخستنی سوڕی مانگانه.
#زانستی_پزیشکی
#soran_q_m
#نه‌هێشتنی په‌ستانی ده‌رونی له‌سه‌ر خۆت.
ئه‌و خۆراكانه‌ی ئه‌م ڤایتامینه‌یان تێدایه وه‌ك omega 3 كه له گوێزو ماسیدا هه‌یه.
ڤایتامین E كه له باوی (نابێت زۆر بخورێت) و ڕۆنی ڕووه‌ك و سپێناخ ....هتد
ڤایتامین B6 ماسی هێلكه مریشك گۆشتی سور....هتد
ڤایتامین B1 برنج ، فاسۆلیا ،گوڵه به‌رۆژه.....هتد
مه‌گنسیۆم فاسۆلیا ،سه‌وزه‌وات ،برنج ....هتد
وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه بێزاری كردی ئه‌توانی حه‌بی پاراسیتۆڵ وه‌ربگریت،
وه ئه‌گه‌ر به پاراسیتۆڵیش باش نه‌بوویت ئه‌وا حه‌بی ئیبوپڕۆفین وه‌ربگره..
ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه زۆر توند بوو ،كه پێشتر ئازاره‌كه هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه نه‌بووه‌و درێژه‌ی كێشا بۆ زیاتر له 3 ڕۆژ ، ئه‌وا باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت..
#زانستی_پزیشکی
#soran_q_m