کەمی ڤیتامین د - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 13 سبتمبر 2018

کەمی ڤیتامین د

کاتێک ڤیتامین D لە جەستەدا کەمدەبێت چی ڕوودەدات؟ لە کوردستان ئەم کێشەیە زۆرە

بەوتەی پسپۆڕانی بواری تەندروستی لە هەرێمی کوردستان هاوڵاتیانێکی زۆر کیشەی ڤیتامین  D یان هەیە، لەم بابەتی خوارەوەدا هۆکار و چارەسەرەکانی ئەو کیسە تەندروستیە خراوەتە ڕوو:

ڤیتامین D ئەو ڤیتامینەیە، کەجیاواز لەڤیتامینەکانی دیکە لەجۆرێک لەپێکهاتەی کۆلیسترۆڵ، لەلایەن خودی جەستەوە لەپێستدا دروستدەکرێت.

‌جەستە بۆ گۆڕینی ئەو جۆرە لەکۆلیسترۆڵ بۆ پێکهاتەیەکی سەرەتایی لە ڤیتامین D3 لەپێستدا پێویستی بەبەریەککەوتن لەگەڵ تیشکی خۆر هەیە، هەربۆیە چونە بەر تیشکی خۆر چەندین ڕۆژ لەهەفتەیەکدا بۆ ماوەی لایەنی کەم ١٥-٢٠ خولەک لەڕۆژێکدا بۆ هەمووان بەگشتی و کەسانی بەتەمەن و منداڵان بەتایبەتی بۆ پتەوبونی ئێسکەکان زۆر پێویستە.
‌‌وەک ئاشکرایە کالیسیۆم ئەو مادە گرنگەیە کە لەڕیخۆڵەدا لەخۆراک گلدەدرێتەوەو پاشان بەهاوکاری ڤیتامین D لەئێسکدا بەمەبەستی پتەوکردنی کۆدەکرێتەوە.
‌پسپۆڕانی ئەو بوارە پێیانوایە بەگشتی کەسانێکی زۆر دوچاری کەمی ڤیتامین D دەبن، بەتایبەتی ئەو کەسانەی بەپێی پێویست خۆیان نادەنە بەر تیشکی خۆر، هەروەها لەو وڵات و ناوچانەی خۆریان کەمتر لێهەڵدێت.
‌‌گرنگی چونەبەر تیشکی خۆر لەوەدایە، کە هۆکارە بۆ دابینکردنی٨٠% لەپێداویستی جەستە بەو ڤیتامینە، ئەو ڕێژەی ٢٠% ی کە بەهەمان شێوە بۆ جەستە پێویستە لەڕێی بەکارهێنانی خۆراکی دەڵەمەند بە ڤیتامین D دابیندەکرێت.
‌‌پسپۆڕان هاوڕان لەسەر بڕی ٢٠ - ٢٥ میکرۆگرام لەو ڤیتامینە وەک پێداویستی ڕۆژانەی کەسێکی تەمەن پێگەیشتو، منداڵێکی ساوا پێویستی بە ١٠ میکرۆگرام هەیەو لەگەڵ زیادبونی تەمەنیدا پێداویستییەکە بۆ ١٥% بەرزدەبێتەوە.
‌‌ڕێژەی میکرۆگرام ڤیتامین D لەهەر ١٠٠ گرامێک خۆراکدا:
ماسی لاکسی کێوی(Salmon) ١٦ میکرۆگرام،
‌ ماسی تونا ٣،٥ ، هێلکەی مریشک ٢،٩، گۆشتی گوێرەکە ٣،٨، قارچک ١،٩، ماست ٣،٥، جگەری گا ١،٧
‌نیشانەو کاریگەرییەکانی کەمی ڤیتامین D:
هەستکردن بە بێهێزی و هەمیشە ماندویی، لاوازی وگرژی ماسولکەو بەئازاربونی بەگشتی و زۆر جار گرژبونی ماسولکەکانی پوز لەکاتی خەوتندا، لەرزینی ماسولکەکان بەتایبەتی لەڕاندا، لاوازی نینۆک و ئێسک و ددان، سەرئێشەو گێژبون لەکاتی کەمێک خۆماندوکردندا، ئازاری جومگەکان بەگشتی و ئەژنۆکان بەتایبەتی لەتەمەنی هەرزەکاریدا، دابەزینی بەرگری سروشتی و زۆرکات هەوکردن، قژڕوتانەوە، تێکچونی ڕیتمی خەو، ‌بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و ڕێژەی شەکر لەخوێندا، توشبون بەهەستیاری (حساسية) بەتایبەتی لەتەمەنی منداڵی و لاویدا، نائارامی، بەرزبونەوەی ئەگەری توش بون بە خەمۆکی و شیزۆفرنیا، پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە تەنانەت لەسەر زیادبونی ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەو هەناسەتوندی و هەوکردنی سییەکان، هەوکردنی ڕیخۆڵە (Crohn)، نەزۆکی لەپیاواندابەهۆی کەمی ڤیتامین D، ...هتد
‌گرنگی ڤیتامین D بۆ جەستە:
‌پتەوکردنی ئێسک و نینۆک و ددان، ڕاگرتنی ئاستی کالیسیۆم لەئێسکدا، بەگەڕخستن و بەهێزکردنی ماسولکەو پاراستنی لەگرژی و پوکانەوە، بەرزکردنەوەی بەرگری سروشتی، باشکردنی ڕەوشی تەندروستی توشبووان بەنەخۆشی شەکرەو پەستانی خوێن و هەناسەتوندی (ڕەبو)، کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە.
‌گرفتەکانی کەمی ڤیتامین D لەتەمەنی منداڵیدا:
مرۆڤ لەتەمەنی ساوایی و منداڵیدا زۆرترین زیان بەر ئێسکەکانی دەکەوێت، ئەگەرکەمی لەڕێژەی ڤیتامین D دا هەبێت، کەوێڕای لەڕێی پشکنینی خوێنەوە، لەڕێی دەرکەوتنی ئەم چەند نیشانانەشەوە دەبینرێت:
(‌ نائارامی و زووتوڕەبون، ئارەقکردنەوەی سەر لەشەودا، نەرمبونەوەی کەللەی سەر، لاوازبونی ماسولکەو گرژبونی، درەنگ دەرکەوتنی ددانەکان، خواربونی قاچ و بڕبڕەی پشت.
‌ئەوکەسانەی پێداویستییان بە ڤیتامین D لەگەڵ Calcium زیاترە:
‌خانمان لەدوای ٤٥ ساڵییەوە، پیاوان لەدوای ٦٠ ساڵییەوە، توشبووان بە ئێسکەنەرمە (Osteoporose, Rachitis)، 
‌توشبووان بەنەخۆشی Crohn و MS و شەکرە، ئەو کەسانەی بەبەردەوامی دەرمانەکانی ( Cortison, Antiepileptika) بەکاردەهێنن.
Bahiwai tan drsteki bash🌹

وەرگیراوە