هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵی خوێن (چەوری خوێن )چین؟؟
.
زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه پێنج هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵ له‌ناو خوێندا .
1-كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته:
پسپۆڕان ده‌ڵێن كۆلیستڕۆڵی ناو خوێن ده‌چێته پێكهاته‌ی هۆرمۆنه‌كانی له‌شه‌وه و له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ندا ئاستی ده‌ردانی هۆرمۆنی له‌ش كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌مه واده‌كات ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خش له‌ناو خوێندا به‌رز ببێته‌وه.
2- كه‌می ڤیتامین D:
كه‌مبوونی ئه‌م ڤیتامینه له جه‌سته‌دا زۆر مه‌ترسیداره به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌سته لاواز بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ جه‌سته‌ی به‌هێزبێت ئه‌وه به‌رگه‌ی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه ده‌گرێت.
3-كه‌مبوونی سه‌رچاوه كیمیاویه‌كان:
له‌گرنگترینیان ئۆمیگا سێ و یۆد و كانزای ئاسن و كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین B ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی ناو خوێن داده‌به‌زێنێت و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م كانزایانه له جه‌سته‌دا هۆكاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیستڕۆڵ له خوێندا.
4-زۆر خواردنی شه‌كر:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری ناو خوێن هۆكار بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی ناو خوێن.
5-هۆكاره‌كانی دیكه:
هۆكاری بۆماوه‌یی و ماندوێتی و توشبوون به نه‌خۆشی جگه‌ر و گه‌ده و ڕه‌فتاری ناته‌ندروست واده‌كات كۆلیستڕۆڵی ناو خوێنت به‌رزبێت.
ە
