پاودەری ڤۆڵت فاست - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 26 سبتمبر 2018

demo-image

پاودەری ڤۆڵت فاست

voltfast powder پاوده ری ڤۆلتفاست

دەرمانێکی زؤر خێرایە بۆ کەمکردنەوەی ئازار لەم حالەتانەی خوارەوە:ـ

❶ ئازاری ددان
❷ ئازاری پشت و ماسولکەکان
❸ ئازاری شەقیقە
❹ ئازاری سوری مانگانەی ئافرەتان
❺ ئازاری پێکان بەهۆی وەرزشەوە

⊙ چۆنیەتی بەکارهێنانی ← هاڕاوەکە دەخرێتە ناو یەک پەرداخ ئاو و تێکدەدرێت ئینجا دەخورێتەوە 🍷 واباشترە دواى نان خواردن بێت بؤ ئه وه ى ئازارى گه ده نه دات🍗 بەلام حالەتی کت و پریش دەکرێت بەکاربێت.

⊕ بری وەرگرتنی رۆژانە ← رۆژانە یەک تا سێ کیسە واتە (۵۰ملغ تا ۱۵۰ملغ) ئەکرێت بەکاربهێنرت لە سێ کاتی جیاواز وە نابێت لە سێ کیس زیاتر بەکاربهێنرێت لە ماوەی ۲٤ کاتژمێردا
بۆ ئازاری شەقیقە دوای بەکارهێنانی کیسەی یەکەم ئەگەر ئازەرەکە هەر بەردەوام بوو ئەکرێت دوای دوو کاتژمێر دانەیەکی تر بەکاربهێنرێت.

‼ تێبینی ‼
بەکارهێنانی ئەم دەرمانە لەم حالەتانە گونجاو نیە:ـ 🛇🛇
~ ئەگەر کەسەکە کێشەی لە گەدە (معدە) ی هەبێت
‌‌‌~ ئەگەر کەسەکە نەخۆشی بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشی دڵی هەبێت
~ ئەگەر کەسەکە کێشەی لە گورچیلە هەبێت
~ ئافرەتی دوو گیان (بەتایبەتی دوای هەفتەی سیەمی دوو گیانی ) و ئافرەتی شیردەر

~ نەخۆشی رەبۆ و حساسیەت

#Zansti sardam