ئەڵزهایمر - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 22 سبتمبر 2018

ئەڵزهایمر

ئەلزەهایمەر(Alzheimer)

نەخۆشیەکی دەمارییە لەئەنجامی مردنی خانەکانی مێشک ڕوو دەدات و ئەبێتە هۆی لەدەست دانی ئەو خانانەی زانیاری تێدا هەڵدەگیرێت(میمۆری)،

ئەلزەهایمەر باوترین جۆری نەخۆشی مێشکە(Dementia) بەپێی ڕاپۆرتێک  ٦٠ـ۸٠٪ ی نەخۆشیەکانی مێشک لە ئەمریکا لەجۆری ئەلزەهایمەرن،لەساڵی ۲٠۱۳ دا ٦.۸ میلیۆن کەس تەشخیص کراون بە نەخۆشی مێشک(تێکچوونی مێشک) لەو ژمارەیە ٥ میلیۆن بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەست نیشان کراوە،هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتە  ئەم ژمارەیە ئەبێتە دوو هێندە لەساڵی ۲٠٥٠ .
تەمەنی ئەگەر بە توشبوون بەم نەخۆشییە لەنێوان ۳٠ـ٦٠ ساڵدایە
هەروەها ئەم نەخۆشییە ئەکرێت بەچەند پللەیەک

۱ـ  پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی
۲ـ ماوەی نێوان دەرکەوتنی نەخۆشییەکە و سەرهەڵدانی نیشانەکانی
۳ـ (Dementia) ئەو کاتەیە کە بەتەواوی مێشک تێک دەچێت و توانای نامینیت

دەست نیشان کردنی ئەم نەخۆشییە:ـ

دەست نیشانکردنی  ئەم نەخۆشییە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ دەکرێت ئەویش بە هەڵسەنگاندنی کەسەکە و نیشانە دیار و هەڵسوکەوتییەوە ئەویش وەک (تەوازون و پەرچەکرداری کەسەکە و هەست کردنی بۆ چواردەور ی)،
هەروەها بە پشکنینی وێنەی مێشک (CT),و (MRI)و پشکنینی میز دیاری دەکرێت

٥ نیشانە لە نیشانەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر کە لەکەسی توش بوو دەردەکەوێت

۱ـ لەبیرکردنی شتەگرنگە کان و شوێن و توانای هەڵسوکەوت کەم بونەوە

۲ـ توانای بڕیار دانی لەسەر شت نامێنێت و وە توانای خۆبەڕێوەبردنی کەم ئەبێتەوە،توانای تێگەشتنی لە هوکارەکانی سەلامەتیشی کەم دەبێتەوە.

۳ـ کەمو کوڕی لە بینین و جیاکردنەوەی ڕەنگەکان هەرئەمەشە ئەبێتەهۆی نەناسینەوەی دەم و چاوو جل و بەرگ.

٤ـ ناتەواوی و ناڕێکی لەقسەکردن و نوسین و خوێندنەوە 

٥ـ گۆڕانی هەڵسوکەوت و کەسایەتی و زۆر جوڵۆک ئەبن و توانای بەرگەگرتنیان نامێنێت.

ئەوکەسانەی توشی ئەم نەخۆشییە دەبن پێویستیان بە گرنگی پێدانی بەردەوام هەیە و لەکەسی بەتەمەنی سەرو ۸٠ ساڵ  ۳ـ٤ ساڵی پێ دەچێت تا بگات بەو پەڕی قورسی و کوشتنی  بەڵام لە گەنج و تەمەنی سەروو ۳٠ساڵ  نزیکەی ۱٠ ساڵی دەوێت