--- پچڕانی ڕیباتی سه‌ڵیبی ( الرباط الصليبي ) :
--- نیشانه‌کانی و هۆکاره‌کانی و ده‌ست نیشانکردنی :
--- شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :پچڕان و بریندار بوونی
--- به‌شی یه‌که‌م :
ـــ ڕیباتی سه‌ڵیبی یه‌کێکه له به‌سته‌ره به‌هێزه‌کانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ و دوو دانه :
۱ ـــ ڕیباتی سه‌ڵیبی پێشه‌وه ( ACL ) ,
۲ ـــ ڕیباتی سه‌ڵیبی پشته‌وه ( PCL ) ,
ـــ پچڕانی ڕیباتی سه‌ڵیبی به زۆری له ڕیباتی سه‌ڵیبی پێشه‌وه ڕوو ده‌دات چونکه ئه‌وه‌ی پشته‌وه به‌هێزتره و حاڵه‌تێکی باوه له وه‌رزشه‌وانان به تایپه‌تی له تۆپی پێ و باله و باسکه و جومناتستێک ۰
--- نیشانه‌کانی پچڕانی ڕیباتی سه‌ڵیبی :
۱ ـــ بوونی ته‌قه‌ته‌ق یان کرته‌کرتێکی زۆر له ئه‌ژنۆ ۰
۲ ـــ ئازارێکی زۆر که ناهێڵێت به رده‌وام بێت له‌وه‌رزش و چالاکی ۰
۳ ـــ ئاوسانی ئه‌ژنۆ پاش چه‌ند کاتژمێرێکی که‌م له پێکان و ڕووداوه‌که ۰
٤ ـــ نه‌مانی توانای سوڕانه‌وه و خولانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ و قفڵ بوونی ئه‌ژنۆ ۰
٥ ـــ نه‌مانی توانای به‌رزکردنه‌وه‌ی شتی قورس یان زۆر به پێوه وه‌ستان ۰
٦ ـــ خزانی ئه‌ژنۆ له پڕ کاتی هه‌نگاو هه‌ڵنان و پێ دانان له سه‌ر زه‌وی ۰
--- ئاکام و ده‌رئه‌نجامه‌کانی پچڕانی ڕیباتی سه‌ڵیبی :
۱ ـــ زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به هه‌وکردنی ئه‌ژنۆ وه‌ک نه‌خۆشی سه‌وه‌فان ۰
۲ ـــ ڕێگه‌گرتن له به‌رده‌وام بوونی وه‌رزشه‌وانان ئه‌گه‌ر به خێرایی و باشی چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ۰
۳ ـــ هه‌وکردن و داخورانی کڕکڕاگه‌ی سه‌ڵیبی ئه‌ژنۆ ۰
--- هۆکاره‌کانی پچڕانی ڕیباتی سه‌ڵیبی :
ـــ له‌و وه‌رزشانه‌دا زۆر ڕوو ده‌دات که فشار ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ به تایبه‌ت له‌م حاڵه‌تانه‌دا
۱ ـــ له پڕ وه‌ستان پاش ڕاکردنی به‌خێرایی ۰
۲ ـــ سوڕانه‌وه و خولانه‌وه‌ی له‌ش کاتێک به توندی قاچ له سه‌ر زه‌وی جێگیر بێت ۰
۳ ـــ که‌وتنه سه‌ر زه‌وی به شێوه‌ی هه‌ڵه دوای بازدان و خۆبه‌رزکردنه‌وه ۰
-- له به‌شی دووه‌م شێوازی ده‌ست نیشانکردن و چاره‌سه‌رکردنی پچڕانی ڕیباتی سه‌ڵیبی بڵاو ده‌که‌مه‌وه پشت به خوای گه‌وره و میهره‌بان ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به په‌یجی د ۰ هه‌ڤین که‌ماله‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
