ــــ تایبەت بە پیاوان 👴 دەوالی گون !!!
باخوشکانیش خوێنەری بن ڕەنگە سودی هەبێ بۆ نەوەکەت
ــ دەوالی گون چی یە ؟
ــ کێن ئەوانەی توشی دەبن ؟
ــ مەترسی لەسەر کەسی توش بو چیە ؟
ــ نیشانهکانی چین ؟
ــ چۆن چارهسهر دەکرێ ؟
ــ سودی دوای چارەسەرکردنی چی یە ؟
ــ دەوالی گون ::👴
بریتییە لە ئەستووربوونی خوێنهێنەرێك یان چەند خوێنهێنەرێكی دەوری گون و کوبونەوەی خوێنی زیاتر لە پێویست لەو ناوچەیە بەهاوشێوەی ئەو ئەستووربوونەی مولولەكانی خوێن كە لە قاچ و چەند شوێنێكی تری لەشدا
کە بەهۆی تەسک بونەوە یان تێکچونی دەرچەی خوێنهێنەرەکان ڕوودەدات ,
ئەو حاڵەتەش تەنها توشی پیاوان دەبێت زیاتریش لە گونی چەپ دا روو دەدات چونکە خوێن هێنەری لای چەپی گون زیاتر ئاسۆی یە ڕەنگە لەلای ڕاستیش روو بدات بەڵام زۆر بەکەمی وە هەندێ جاریش دەبینرێ
لە هەردوولا دا ڕوودەدات .
ــ کێن ئەوانەی توشی دەبن ::👴
دەوالی گون زیاتر لە تەمەنی دوای باڵغ بون بە دیاردەکەوێ تا تەمەنی ۲۵ ــ ۳۰ ساڵیش دەبینرێت بەپێی ئامارەكان لە هەر دە پیاوێک یەکێک هەیەتی بەڵام لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە حاڵەتەکەی .
ــ مەترسی لەسەر کەسی توش بوو چیە ::👴
بەوردی کاریگەری دەوالی بۆسەر مناڵ بون و نەبون بە تەواوی زانراو نیە بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکان بەهۆی فراوان بونی دەمارەکانی دەوری گون و کۆبونەوەی خوێنی زۆر لەوێدا کاردەکاتە سەر سپێرمەکانی پیاو ڕەنگە کار بکاتە سەر جۆریەتەکەشی ئەمەش بەهۆی کاریگەری زۆری خوێنەکە ناوچەکە گەرم دەبێت و وادەکات زیان بەگونەکان بگات توشی بچوک بونەوە و پوکانەوە ببێ هەمیش توانای دروستکردنی سپێرم کەم دەکاتەوە .
ــ نیشانەكانی چین ::👴
۱ـ زیاتر دوای باڵغ بون دروست بونی حەزی سێکسی
هەست بە دەوالی گون دەکرێ ڕەنگە هەندێ جار بێ ئازار بێ .
۲ـ بوونی ئازارێكی كەم یان زۆر لە ناوچەی گون كە بەدانیشتن و راوەستان یان خۆماندووكردن هەڵگرتنی قورسایی زیاتر دەبێ، ئەو كاتەشی مرۆڤ لەسەر پشت پاڵ دەكەوێ ئازاری كەم دەبێتەوە .
۳ـ بونی ئازار لەکاتی جوت بونی هاوسەری و کەم بونەوەی حەزی سێکسی .
٤ـ بچوک بونەوە و چونەوە یەکی گونی توش بوو .
۵ـ ئەوانەی خێزاندارن لەکاتی نەبونی مناڵ بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێ بیرت بێ دەوالی گون نیشانەیەکە بۆ هۆکاری مناڵ نەبونەکەت پێش ئەوەی بڕیارێکی هەڵە بدەی .
ــ چارەسەری چیە ::🏥
چارەسەری هەموو حاڵەتەكانی دەوالی گون ناكرێت
تەنیا ئەوكاتە نەبێت كە ئازارێکی زۆری هەبێت
یا بچووكبوونەوە و چوونەوەیەك و شێوانی گونی تیادا روو بدات یانیش هەستبکرێ دەوالی یەکە هۆکار دەبێ بۆ نەخستنەوەی وەچە ئەو كات بە نەشتەرگەری
فراوانبوونەكە ناهێڵدرێت و هاتووچۆی خوێن ئاسایی دەكرێتەوە .
ــ سودی دوای چارەسەر کردنی دەوالی ::🙋👴💇
۱ـ نەمانی ئازار و ئاسای بونەوەی هاتووچۆی خوێن گەڕانەوەی کیسی گون بۆ باری ئاسایی خۆی .
۲ـ ئاسایی بونەوەی حەزی سێکسی .
۳ـ گەڕانەوەی توانای وەچە خستنەوە بۆ کەسی توش بوو بەدەوالی گون بەمەرجێک ئەگەر بێتوو هۆکاری نەبونی مناڵ لە نێوانی ژن و مێردا دەوالی بێ .
لەگەڵ رێز و خۆشەویستیم بەهیوای ساغ و سەلامەتی بۆ گشت لایەک ئێوەش لە لایک کۆ مێنت و شێر کردن درێخی مەکەن تا زۆر ترین خوێنەر لێی سود مەند بێ .
