چەوری خوێن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 28 سبتمبر 2018

چەوری خوێن

بەرزی چەوری خوێن :

بریتییە لە بەرزبوونەوەی تێكرای كۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید لە خوێندا، ئەویش لەبەر كۆمەڵێك هۆكارە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

هۆكارەكانی :

1. جگەرە كێشان.
2. بەرزە پەستانی خوێن.
3. نەخۆشیەكانی دڵ و گورچیلە.
4. كێشە لە غوددەی دەرەقی.
5. هۆكاری تەمەن و بۆ ماوەیی.

نیشانەكانی بەرزی چەوری خوێن ئەمانەی خوارەوەیە: 
نیشانەیەكی ئەوتۆی نییە، بەڵام لەكاتی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن كۆمەڵێك شت روو دەدات وەكو بەرز بوونەوەی فشار یان نەخۆشییەكانی دڵ یان هەستكردن بە ئێشانی پاشە سەر بۆیە تاكو بە شێوەیەكی رۆتینی لە تاقیگەدا پشكنینی خوێن نەكرێت دەرناكەوێت، بۆیە لەسەر هەموو تەمەن (20) ساڵ بەرەو سەرەوەو ئەوانەی جگەرەو نێرگلە دەكێشن پێویستە بە سێ مانگ جارێك پشكنینی خوێن بۆ چەوری بكەن.

دەست نیشان كردنی نیشانەكانی :

تەنها بە پشكنینی خوێن چەوری خوێن دیاری دەكرێت كە ئەمانەی خوارەوەن:
Total Cholesterol

ئەمە بە چەوری ناو خوێن یان چەوریە مەترسیدارەكە ناسراوە ئەگەر رێژەكەی لە (200) mg/dl زیاتر بوو ئاماژەیە بۆ چەوری بەرز.
HDL

ئەمە جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری سوود بەخش ناسراوە.
LDL

ئەمەشیان جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری زیانبەخش ناسراوە.
Triglyceride

چەوری سیانی كە بە چەوری سەر جگەر ناسراوە، كە زۆرێك لە خەڵكی ئەم جۆرە چەوریەی بەرزە، پێویستە ئەم چەوریە زیاتر نەبێت لە 200 mg/dl .
كاتێك پشكنینی چەوریەكان دەكرێت لە تاقیگەدا پێویستە لەسەر نەخۆش 8 كاتژمێر هیچ شتێك نەخوات ئینجا پشكنینی چەوری خوێن بكات.

ئاڵۆزییەكانی چەوری بەرزی خوێن :
دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و نۆرە دڵی و جەڵدەی مێشك و گیرانی دەمارو مولولەكانی خوێن.

چارەسەری :
گۆران لە شێوازو ستایلی ژیان وەكو وەرزش كردنی ڕۆژانەو خواردنی سەوزەو میوەو خۆپاراستن لەو خواردنانەی چەوری زۆری تێدایە وەكو گۆشتی سوورو پەنیرو ماست و نان، واز هێنان لە جگەرەو نێرگلە كێشان و دووركەوتنەوە لە گشت خواردنەوە كهولیەكان وەكو بیپسی و مەی و بیرە.

چارەسەری دەرمانی :
بەكارهێنانی حەبی (Omega 3) بۆ ماوەیەك گەر ڕێژەی چەوری (TG) لە نێوان (200) بۆ (300) ملگم/دسلیتر بوو، بەڵام ئەگەر ڕێژەكەی زیاتر بوو لەمە پێویستە حەبی (Avarostatin) یان دەرمانەكانی (Fibrate) بەكاربهێنێت یان (Lopid 600) بۆ ماوەیەك بەكار بهێنێت تا ئەو كاتەی چەوری كەم دەبێتەو