#ناڕێکی_سوڕی_مانگانەی_ئافرەتان
#زانستی_پزیشکی
#soran_q_m
سەرەتا #کورتە_باسێکی سوڕی مانگانە
* سوڕی مانگانە بریتییە لە دەردانی ڕووپۆشی ناوەوەی منداڵدان کە هەموو مانگێک ئامادە ئەکرێت بۆ وەرکرتنی کۆرپەلە ....
* سوڕی مانگانە لە ئافرەتێکەوە بۆ ئافرەتێکی تر ئەگۆڕێت بە گشتی لە نێوان 21 - 35 ڕۆژ ئاساییە ... وە خوێن بەربوونەکەش ئاسایی 5 رۆژ ئەخایەنێت
بەڵام لە نێوان 2-7 رۆژ هەر بە ئاسایی لە قەڵەم ئەدرێت ...
* ئافرەتی هەرزەکار کە بۆ یەکەمجار ئەکەوێتە سوڕی مانگانەوە ،ئەگەری هەیە سوڕی مانگانەی هەر ناڕێک بێت هەتا دوو ساڵ ئینجا ڕێک بێتەوە ،ئەوەش شتێکی ئاساییە ..
* سوڕی مانگانە بە گشتی دەست پێ ئەکات لە تەمەنی 10-16 ساڵ و ڕائەوەستێت لە نێوان تەمەنی 45-55 ساڵ ...
* لە دیارترین نیشانەکانی سوڕی مانگانەی ناڕێک بریتییە لە ڕوودانی ئەم سوڕە لە کەمتر لە 21 ڕۆژ یان زیاتر لە 35 رۆژ و بەردەوام بێت بۆ 3 مانگ یان زیاتر لەسەر یەک ، یانیش کاتەکەی ئاسایی بێت بەڵام خوێنێکی زۆر زیاتر لە جاران و کاتی خوێنەکەی درێژ بێتەوە یان زۆر کەم بێتەوە وە یان خوێنی مەیوی لەگەل بێت ....
#هۆکارەکانی_ناڕێکی_سوڕی_مانگانە
1- گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکانی جەستەدا ،وەک نزیک بوونەوە لە ڕاوەستانی عادە و بەکارهێنانی مەنع .... هتد .
2- دابەزینی کێشی لەش بە خێرایی ..
3- قەڵەوی و زیادبوونی کێشی لەش بەخێرایی ...
4- ئەو کەسانەی کێشەی دەروونی و قەلەقیان هەیە ..
5- وەرزشکار وەک یاریزانی تۆپی پێ و ڕاکردن ...
6- شیردان ... ئاساییە ..
7- . کیسی هێلکەدان
8- کێشەکانی غدە ...
9- ئیلتیهاباتی ئافرەتان ،چی ئەو ئیلتیهاباتابە بێت لە ڕێگەی سیکسەوە ئەگوازریتەوە یان ئیلتیهاباتی ناوەوەی ئافرەتان بێت ...
...... هتد .
* ڕێنمایی بۆ خۆ پاراستن ..
1- با کێشت ئاسایی بێت نە زۆر زەعیف بیت نە قەڵەو بیت ...
2- جگەرەو مەی تەرک بکە ...
3- قەلەقییەکەت کۆنتڕۆڵ بکە ...
4- وەرزشی ئاسایی بکە 30 خولەک 3-4 رۆژ لە هەفتەیەکدا ...
5- خواردنی تەندروست بخۆ ....
.... هتد.
*چارەسەری ...
بە پێی هۆکارەکەی ئەگۆڕێت ...
زۆرجار بە بەکارهێنانی حەبی مەنع کۆنترۆل ئەکرێت ، بەڵام ئەبێت هۆکاری سەرەکی دەست نیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت ...
* ئەگەر تەنها یەک مانگ سوڕی مانگانەت ناڕێک بوو ،جێی مەترسی نییە و ئاساییە ،بەڵام ئەگەر سێ مانگ یان زیاتر ناڕێک بوو پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت ... یانیش نیشانەی تری لەگەلدا بوو ...
#زانستی_پزیشکی
#soran_q_m
