قۆرحەی مەعیدە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 28 سبتمبر 2018

قۆرحەی مەعیدە

برينى گەدە ،، نيشانەکان ،، هۆکارەکان ،، چارەسەر

نيشانەى برينى گەدە Stomach Ulcers :

١ - ئازارو سووتاندنى گەدە.
٢ - هەستکردن بە ئاوسان و پڕبوون.
٣ - هەستکردن بەترشێتی و ڕودانی سكچوون و ڕشانەوە.
٤ - چوونە دەرەوە خوێنی پەيوەنديدار لەگەڵ ڕشانەوە لە هەندێك حالەت.
٥ - ڕەنگى پيساييەكە دەگۆڕێت بۆ ڕەش
٦ - هەست بەبرسێتی کردن لەدواى خواردن پاش ١ بۆ ٣ كاتژمێر.

هۆکارەکانى برينى گەدە Stomach Ulcers :

١ - زۆر بوون دەردانی ترش و ناهاوسەنگيى گەدە لەنێوان بڕى ترش و ناوپۆشى پەردەى ديوارى گەدە.
٢ - ميكرۆبى لولپێچ helicobacter pylori ، كە دەژيێت لە ناوپۆشى چڵمى گەدە كە گەدەكە دەپارێزێت، ئەم بەكتريایانە كار دەكەن لەسەر هەوكردنى ناوپۆشەكە و پاشان كاریگەری بەشێوەیەکی بەرچاو دەکەن لەترش. 
٣ - گەلێك زۆر خواردنی ئازارشکێنەکان و دەرمانى دژە-هەوكردن كە تووڕەيى و هەوكردنى ناوپۆش دەبنە هۆى برین وەكو ئەسپرين، ديكلۆفیناك و ئیپرۆبڕۆفین.
٤ - چارەسەرى تيشكدانەوە بۆ هەندێك جۆرى شێرپەنجە لەوانەيە بێتە هۆى برین لە گەدەكە.
٥ - هەندێك دەرمانى ديكە كە لەوانەيە برين بنە هۆى وەكو: دژە جەلتە anticoagulant٫ ، دژە خەمۆکی و
،selective serotonin reuptake inhibitor٫ كەمپتەوى ئێسك alendronate.

هۆکارە مەترسیدارەکان Stomach Ulcers : 
- هۆکارەکانی كە برینەکە زياد دەكەن
١- هۆکارى بۆماوەيى.
٢ - گرژى و ناڕێكيى دەروونى.
٣. جگەرە كێشان و عارەق خواردنەوە.
٤. پير بوون.
٥. زۆر خواردنی خۆراكى گەرم و خواردنى خێرا.

دەستنيشان كردنى برينی گەدە Stomach Ulcers :
دەستنيشان كردنى برينى گەدە بە چەندين تاقيكردنەوە دەبێت، هەروەك:
١ - شيكردنەوەيێكى نموونەى خوێن و پيسايى بۆ هەستکردن بە ميكرۆبى لولپێچ .
٢ - نازوری گەدە تا هەبوونى برين تەئكيد بكاتەوە.
٣. تيشكى ئێكس بەكار بهێنە تا ئامادە بوونى برين تەئكيد بكاتەوە.
٤ - تاقيكردنەوەی هەناسە دان وردترين تاقيكردنەوەیە تا ڕاستی هەبوونى بەكترياى لولپێچ دەر بخەن بەڕێگای قووت دان يان خواردنەوەی شتێك پێكهاتەكەى كاربۆنى تيشكاوەری تێدا دەبێت و پاشان نەخۆشەکە هەناسە دەدات بۆ ناو کیسێك يان هاوشێوەی کیس پاشان کیسەکە دادەخات و شى دەكاتەوە و ئەگەر كاربۆنى تيشكاوەر لە سەر ڕووی دوانۆکسیدی کاربۆن دۆزرایەوە ئەمە ئاماژەیە لەسەر هەبوونى بەكترياى لولپێچ ئەو ماددەیە تێکدەشكێنن و پاشان كاربۆنەکە دەردەپەڕن و يەك دەگرێت لەگەڵ ئۆكسجين و دوانەئۆکسیدی کاربۆن پێکدێنن.

زیانەکانی برینی گەدە Stomach Ulcers : 

-ئەگەر برینی گەدە چارەسەر نەکرا دەبێتە هۆی:
١ - ڕوودانی خوێنبەر بوون و چوونە دەرەوەى پيسايى بە ڕیخۆڵە.
٢ - ڕوودانی شێرپەنجەى گەدە.
ڕى گرتنى گەدە و ڕيخۆڵە بەهۆى ئاوسان و هەوكردنى كۆئەندامى گەدە و ڕيخۆڵە.
٣ - ڕوودانى بەكتريايى يان هەوكردنى ڤايرۆسى بەهۆى داخورانی پەردەی پشتیوانی و ناوپۆشی گەدەکە.

چارەسەری برينى گەدە Stomach Ulcers :

- چەندين جۆرى دەرمان هەيە مامەڵە لەگەڵ حالەتەكە بكەن هەروەك:
١ - دژە زيندەى ميكرۆبى لولپێچ وەكو: ئامۆكسيسيللين - كلاريثرۆمايسين - میترۆنيدازۆل - تینيدازۆل - تیتراسایكلين - لیڤۆفلۆكساسين. 
٢ - ئەو دەرمانانەی بەرهەمهێنانى ترشى گەدە کەم دەكەنەوە، دەبنە هۆی خراپكردنى بارودۆخەكە، وەكو:
دژە زيندەى مژۆکی پڕۆتۆن وەكو: ئۆمپرازۆل، لانزۆپرازۆل، ئیسمۆپرازۆل، پانتۆپرازۆل.
۳ - دەرمانى تەنگە نەفەسى و هەستيارى، كە دەبنە هۆی زۆر دەردانى ترشى وەكو: رانيتيدين، فامۆتيدين، سمیتيدين، نيزیتيدين.
٤ - دەرمانەکان کە ترشى گەدە یەکسان دەکەن وەكو بيكاربۆناتى پۆتاسيۆم و جينى سۆديۆم.
٥ - دەرمان كە گەدە دەپارێزن وەكو: سكرالفیت و ميزۆپرۆستۆل.

خۆپاراستن لە برينى گەدە Stomach Ulcers :

١ - رێکخستنی سیستەمی خۆراکی تەندروست و دورکەوتنەوە لە خواردنی سەر شەقامەکان چونکە پاك نین، كە دەتوانن ببنە هۆى هەوكردن لەگەڵ ميكرۆبى لولپێچەکە.
٢ - خۆ بەدوور دەگرن لە بەكارهێنانى زوو زووى ئازار شکێنەکان.
۳ - خۆ بەدوور دەگرێت لە فشار و پەستانی دەرونی و
دوور کەوتنەوە لە جگەرە كێشان و كحول.
٤ - خەوتن بۆ ماوەى پێويست.
٥ - خۆ بەدوور بگرە لە خواردن لەپێش خەوتنان.
٦ - زێدەڕۆی نەکردن لەو خواردنەوانەی كە 


سەرچاوەيى ترشن وەكو خواردنەوە گازیەکان ....هتد.