--- بۆ دایکان و باوکان : ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ :
--- چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ک پێویسته ڕاست بکرێنه‌وه :
ـــ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی ڕابردوودا چه‌ند هه‌ڵس و که‌وتێکی هه‌ڵه له شێوازی خواردن و شیر پێدانی مناڵان له کۆمه‌ڵگای کوردی دا به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه که زیان به ته‌ندروستی مناڵان و گه‌شه‌یان ده‌گه‌ێنێت که وا پێویسته ڕاست بکرێنه‌وه به زووترین کات : له‌وانه :
۱ ـــ پێدانی شیر له ڕێگه‌ی مه‌مه‌وه یان شیری دایک پاش ته‌مه‌نی دوو ساڵ : پێویسته دوای دوو ساڵ به هیچ شێوه‌یه‌ک شیر له ڕێگه‌ی مه‌مه‌وه نه‌درێت به‌مناڵ ؛ ته‌نانه‌ت شیری دایکیش ۰
۲ ـــ پێدانی کۆمه‌ڵێک جۆری میوه‌ی دیاریکراو به مناڵ : زۆرن ئه‌و دایک و باوکانه‌ی که ئه‌ڵێن مناڵه‌که‌مان ته‌نها مۆز یان پڕته‌قاڵ یا یه‌ک دوو جۆر میوه‌ی تر ئه‌خۆن : له کاتێک دا لای هه‌مووان ئاشکرایه ئه‌و جۆره میوه هاورده‌کراوانه له ڕووی به‌ها خۆراکیه‌کانه‌وه هیچ کاتێک ناگه‌ن به میوه خۆماڵیه‌کان ؛ وه‌ک ترێ و هه‌رمێ و هه‌نار و گویژ و هه‌نجیر ، ۰۰۰ هتد ۰
۳ ـــ پشت به‌ستن به شروب و ده‌رمانی مه‌ڵتی ڤیتامین بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر کاتێک مناڵه‌که ئیشتهای که‌م بێت له بری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌م خواردنی مناڵه‌که ۰
٤ ـــ به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه‌هه‌وکردن ( ئه‌نتی بایۆتیک ) له کاتی هه‌ڵامه‌ت و په‌تا و ئه‌نفلوانزا ۰
٥ ـــ پشتگۆی خستنی کورتی باڵا و که‌می کێشی مناڵ و دواکه‌وتنی تا چه‌ند ساڵێک به پاساوی هه‌مه‌جۆره‌وه ۰
٦ ـــ کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی تر که پێشتر له بابه‌تێکی تر بڵاوم کردۆته‌وه به ناوی ( زه‌نگێکی مه‌ترسیدار ؛ مناڵانی کورد ده‌بنه قوربانی ) ده‌توانن له‌م په‌یجه‌وه بیخوێنه‌وه ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی