میزەچڕکێ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 27 أكتوبر 2018

میزەچڕکێ

میزە چرکە چی یە؟ لە خانمانیش ڕوو ئەدات یان بەس لە پیاوان؟ 

میزە چۆرکە نەخۆشی نی یە بەڵام زۆر جار ئاماژەیە بۆ نەخۆشیەکی بەهێزی وەك پرۆستات و شەکرە و هەوکردنی گورچیلە و میزڵدان و بەردی گورچیلە. 
نەك لە خانمان بە ڵکو لە منداڵان و خانمان و گە نج و پیر ڕووئەدات لە ناو بە تەمەنەکان زیاترە ئەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی میزە چرکە بێ بوونی هیچ نەخۆشیەك چی یە؟ 
ئەو هۆکارانەی بە تایبە ت لە گەنج دەبێت هۆی میزە چرکە نەخواردنەوەی ئاوی تەواوە لە رۆژانه لە جیاتی ئاو پەنا بۆ خواردنەوە گازیەکان و وزە بەخشەکان دەبەن وەك تایگەر و ڕێد بۆڵ و......هتد چارەسەریش دوور کەوتنەوە لەو شتانە و خواردنەوهی ئاوی پێویست رۆژانە..... 

حاڵەتێکی تری میزە چۆرکە باش میزمان هەیە لە لەناو گەنجان و خانمانیش ئەویش ئەم حاڵەتەیە... کاتێک هاوسە ردارن و زوڕبە ی کاتیش لە وانە ڕوو ئە دات کە تازە هاوسەرگیریان کردووە دوای جیماع واتە جوت بوون میز ناکەن پیاوان ئەمەش جگە توشی میزە چۆرکەت دەکات لە هەمان کات دا ئەگەرێکی بەهێزە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی پرۆستات وە حاڵەتێکی تر نا شارەزای هاوسەریی گەنجە چ ئافرەت یان پیاو لەکاتی سوڕی مانگانە ژن خۆی نەشوشتووە جوت بوون ئەنجام ئەدەن هەتا پاکیش بوبێتەوە پێویستە خۆی بشوات ئینجا جوت بوون ئەنجام بدرێتەوە، ژنانیش هەمان شێوەیە دەبێت کاتی جیماع بە ئاوێکی نە سارد نە گەرم خۆیان پاك بکەنەوە دوو حاڵەتی ترمان هەیە خانمان توشی دەبن ئەویش لە کاتی جیماع بەکارهێنانی تف لەلایەن هاوسەرەکانیان...... 

حاڵە تی دووەم...... Pregnancy دووگیانی..... لەم حاڵەتەدا ئاسایی یە نە پێویست بە دەرمان دەکات نە چارەسەر تەنیا ئەوەی خانمان زوو زوو میز بکەن و ئاوی زیاتر بخۆنەوە چونکە بەهۆی قورسی حەملەکەیان پەستان لەسەر میزڵدانیان درووست دەبێت..... 

ئایا چی پێویستە بکرێت وەك چارەسەر بۆ نەخۆش؟؟ 
گرنگترین شت پشکنینی گشتی میز..... GUE...... پشکنینی پرۆستات لە 35 ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا خوارەوەی تریش بوو واتە 30 بۆ 35 ساڵی وە لە گەنج و پیر و منداڵ گرنگە پشکنینی شەکرە بکرێت،،،، وە پێویستە پشکنینی سۆنار بکرێت بۆ دڵنیا بوون لە بەردی گورچیلە....

*خۆپاراستن...

1_دوور کەوتنەوە لە سەرما.
2_نەخواردنەوەی ماددە گازەکان و وزە بەخشەکان.
3_ خواردنەوەی ئاوی پێویست و دوورکەوتنەوە لە شەربەتی درووست کراو.
4_دوورکەوتنەوە لە چاو و قاوە و ئەو ماددانەی کافاینی تێدایە.
5_بیر نەکردنەوە لێی و دوورکەوتنەوە لە قەلەقی و دڵە راوکێ.
6_هەندێك دەرمان زۆر بەکارهێنانیان وات لێ دەکەن و میزیشت زۆر پێ بکەن لە هەندێک کەس 

#Aram_Nariman