10 نیشانە ئاشكرای دەكات جەستەت ڤیتامین B12 ی كەمە
ئەوكاتەی جەستەت ڤیتامین و كانزای كەمبێت ئەوە چەند نیشانەیەك لەسەر جەستەت دەردەكەوێت و توانای جەستە كەمدەبێتەوە ، ئەوكاتەی ئەم نیشانانە لەسەر جەستەت دەركەوت ئەوە پێویستە ئاگاداربیت و ئەو خۆراكانە زۆر بخۆیت كە ئەم ڤیتامنینەی زۆر تیادابێت .
1- سڕبوونی دەست و پەنجەكان : كەمی ڤیتامین B12 لە جەستەدا كاریگەری دەبێت لەسەر تەنك بوونی پەردەی " مایلین " كە ڕوپۆشی دەمارە خانەكان دەكات ، ئەو كاتەی ئەم پێكهاتەیە كەمبێتەوە ئەوە هەست بە سڕبوونی دەست و پێكانت دەكەیت .
2- نەخۆشی شەكرە : لەهەندێك حاڵەتی دەگمەندا كەمی ڕێژەی ئەم ڤیتامینە هۆكار دەبێت بۆ نەخۆشی شەكرە .
3- یەكێك لە هۆكارەكانی زەرد بوونی ڕەنگی پێست و چاوەكان و كەمخوێنی كەمی ڕێژەی ڤیتامین B12 یە .
4- كەمی بڕی ئەم ڤیتامینە دەبێتەی هۆی لاواز بوونی خانەكانی مێشك و نیشانەكەی لاوازی توانای مێشك و شڵەژان دەبێت بەشیًوەیەكی بەردەوام .
5- ئەو كەسانەی مەی دەخۆنەوە ئەم ڤیتامینە لە جەستەیاندا كەمدەبێتەوە .
6- ئەو ئافرەتانەی حەبی دژە سكپڕی دەخۆن ڕێژەی ئەم ڤیتامینە لە جەستەیاندا كەمدەبێتەوە .
7- هۆكارە بۆ خەمۆكی ، چونكە ڤیتامین B12لە جەستەدا یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی بەختەوەری دەدات و ئەو كاتەش كەمببێتەوە مرۆڤ هەست بە خەمۆكی دەكات.
8- خواردنی دەرمانی تایبەت بە ترشەڵۆكی گەدە ئەم ڤیتامینە لە گەدەدا دەمژێت و كەمی دەكاتەوە ، لەبەر ئەوەئ ەگەر ئەم چارەسەرە بەكاردەهێنیت ئەوە دڵنیا ببە لەوەی ئاستی ئەم ڤیتامین لە جەستەدا بەهۆی ئەم چارەسەرەوە كەمدەبێتەوە .
9- بەشێوەیەكی سروشتی ئەو كەسانەی تەمەنیان سەروو 50 ساڵە ئاستی ئەم ڤیتامینە لە لەشیاندا دادەبەزێت .
10- گۆشتی سوور سەرچاوەی ڤیتامین B12 یە ئەگەر گۆشتی سوور نەخۆیت ئەوە خواردنە ڕوەكیەكان ناتوانێت بەتەنها ئەم ڤیتامینە بۆ جەستەت دابین بكات .
سەرچاوە:العربية