ڤیتامین بی دوانزە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 31 أكتوبر 2018

ڤیتامین بی دوانزە

ڤیتامین B12 چییە ؟

ئەم ڤیتامینە ناسراوە بە كۆبالامین و بڕێكی زۆر ئاو ڕادەكێشێت، بەرپرسە لە دروستكردنی خوێن، چالاكی مێشك، كاری دەمارەكان، ئەم جۆرە ڤیتامینە لەلایەن لەشەوە ناتوانرێ 
,بەڵكوو پێویستە بەردەوام لە ڕێی خۆراكەوە بۆ جەستە دابینی بكەین،  بڕێكی زۆ لەم ڤیتامینە لە بەرهەمە ئاژەڵییەكاندا دەست دەكەوێت وەكو گۆشت و شیر كە زۆر زۆر گرنگن بۆ لەش. 

🔴 حەوت هۆکار بۆ کەمی ڤیتامین B12 لە جەستەدا⚠️

🔺کەسانی تەمەن سەروو٥٠ ساڵ

🔺خواردنەوەی کحول 

🔺خواردنی دەرمانی دژە ترشی‼️ 

🔺پەیڕەوکردنی سیستەمی خۆراکی سەوزەوات 

🔺تووشبووی نەخۆشی شەکرە
🔺نەشتەرگەری بچوککردنەوەی گەدەو ڕیخۆلە باریکە کەبۆ مەبەستی کەمکردنەوەی کێشی لەش
 
🔺تێکچونی بەرگری لەش 

⚠️بەتایبەتی ئەو دایکانەی لەکاتی دوگیانی گۆشتی سورناخۆن ئەوا ئەگەری توشبونی کۆرپەیان بەکەمی ڤیتامین B12هەیەو بەمەش کار لەگەشەی کۆرپەلە دەکات ‼️

..............,.................,..................,..................

✅نیشانەكانی كەمی ڤیتامین B12‼️

١- #كەمی_ئاسن، ڤیتامین  B12 هۆكارێكە بۆ دروستبوونی كەمی ئاسن لە لەش دا !

٢-#شەكەتی_بەردەوام، چونكە نەبوونی ڤیتامین B12 لە لەش دا 
دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی #ئۆكسجین لە خانەكان .

٣-#ئازاری_بەهێز، واتە دروستبوونی #ئازارێك لە پێیەكاندا .

٤-تووشبوون بە #لەبیرچوونەوە .

٥-#سەرسوڕان 

٦ــ  دڵە پەلەپەل و هەناسەکورتی 
 
قەبزی یان سکچون
 
 ۷ــ  وەلەدەست دانی حەزی خواردن و هەبونی خازات و زەرد هەڵگەڕان 
۸ـ  هەبونی کێشە لە هەستەوەرەکان وەک سڕبون و لەرزین و لاوازی ماسولکە و هەبونی کێشە لە ڕۆیشتن 
 
۹ـدروست بونی کیشەی بینین 
۱٠ـ. دابەزینی ڕێژەی دەردانی هۆڕمۆنی خودە

 
۱۱ـ بێهێزی ماسوولكەكان .

گرفتی_خەوتن

⚠️