ئازاری درێژ خایەنی ناوچەی حەوز
یەکێک لەو ئازارانەی کە مرۆڤ بە دەستیەوە دەناڵێنێت بریتیە لە ئازاری ناوچەی حەوز کە زۆر جار بە زەحمەت چارەسەر دەکرێت
گرنگترین هۆکارەکانی ئازاری ناوچەی حەوز بریتین لە و نەخۆشیانەی پەیوەندیان بە ڕەحم وهێلکەدان وهەوکردنی بۆری هێلکەدان وچەندەها هۆکاری تر بەڵام هەندێک جار ئازاری رێکەو رێخۆڵە ئەستورە یان ئازاری هەوکردنی دەمار تری ناوچەی حەوز بە دەرمان چارەسەر نابن بۆیە نەخۆش بەم ئازارەوە بەردەوام دەبێت بەڵام ئێستا چارەسەری هەیە ڕێژەیەکی زۆر لەم نەخۆشانە بەتەواوەتی چارەسەر دەبن لەڕێگای بلۆک کردن وسڕکردن یان سوتاندنی ئەو دەمارەی دەبێتە هۆی ئازارەکە لە ژێر جیهازی سۆنار یان تیشکی سینی ئەشیعە کە ئەویش ناوی
Ganglion of impar
ئەمیش هەستەوەری ناوچەی حەوزە بریتیە لە گرێیەکی دەماری کە بەسۆزە کۆئەندامی دەمارە کە بۆ دەرمان زۆر جار کاردانەوەی نیە وچارەسەری بەڕێگای ئاسایی زەحمەتە
بەهیوای تەندروستی وژیانێکی بێ ئازار بۆ هەمووان
د.بڵند گۆران تاڵەبانی
پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری و
چاودێری ووردوچارەسەری ئازار