کاریگەری دەرونی خراپ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 24 أكتوبر 2018

کاریگەری دەرونی خراپ

#خەم_و_ماندوێتی_بەردەوام_كاریگەری_خراپی_دەبێت #لەسەر_تەندروستی_مرۆڤ
 و هۆكارە بۆ سەرئێشەی توند و كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كۆئەندامی هەرس و گەدە ، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی لەپێگەی " دەیلی مەیلدا "ئەوە هاتوە ئەو كەسانەی بەردەوام خەم دەخۆن ئەوە ئەگەری توشبونیان بەم نەخۆشیانە زۆرە .

1- #نەخۆشی_قۆلۆن : ئەو كەسانەی لەڕوی دەرونیەوە ئارام نین ئەگەری توشبونیان بەم نەخۆشیە زۆرە و نیشانەكانی لە كەسێك بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت وەك هەستكردن بە ئازاری سك بەشێوەیەكی بەردەوام ، سكچوون یان قەبزی و هەڵئاوسانی سك و پزیشكەكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان باری دەرونی و توشبوون بەم حاڵەتانە .

2- #ئارەقكردنەوەی_زیاد_لە_پێویست: ئەو كەسانەی زیاتر لە پێویست ئارەق دەكەنەوە هۆكارەكەی ئەوەیە بەشێوەیەكی بەردەوام لەڕووی دەرونیەوە نائارامن و ئەمەش وادەكات ئارەق ڕژێنەكان زیاتر ئارەق دەربدات .
 
3- #دانە_كیڕە : ئەو كەسانەی بەردەوام ددانەكانیان لەیەك دەخشێنن ئەوە پێویستە بزانن هۆكارێك هەیە بۆ ئەم حاڵەتە ئەویش نائارامی باری دەرونیە لە هەمان كاتدا ئەو كەسانەی بەردەوام خەم دەخۆن و كێشەیان هەیە ئەوە كەم دەخەون و توشی ئازاری گوێچكە دەبن و بەردەوام بەدەست ڕەق بوونی ماسولكەكانیانەوە دەناڵێنن و ئەو كاتەش بێ ئاگا دەبن و دەچنە خەوی قوڵەوە ددانەكانیان لەیەك دەخشێنن .

4- #هەڵوەرینی_قژ: بەردەوام لە دەستدانی تاڵە قژەكانت بەهۆی ئەوەوەیە خەمۆكیت، ئەو كاتەش مرۆڤ خەمباربێت ئەوە دەردانی هۆرمۆنەكانی هەستكردن بەبەختەوەری كەمدەبێتەوە لە جەستەیدا لەبەر ئەوە ئەگەر ئەم كێشەیەت هەیە ئەوە تەنها چارەسەر ئارامكردنەوەی مێشك و دەرونتە .

5- #كەمخەوی : مرۆڤ كاتێك لەڕووی دەرونیەوە ئارام بێت خەوی باش دەبێت چونكە نائارامی دەرونی هۆكارە بۆ چالاكبوونی ئەو هۆرمۆنانەی لەش بۆ ئەوە بەخەبەر بێت و بەمەش هاوسەنگی نێوان خەو بەخەبەری تێكدەچێت .

6- #هەستكردن بە ماندوێتی بەردەوام : خەمۆكی دەبێتە هۆی لاوازی ، لێكۆڵینەوەكانی كۆمەڵەی تایبەت بە توێژینەوە لەسەر خەمۆكی و تەندروستی مێشكی جیهانی ئەوەیان سەلماندوە سێ بەشی دانیشتوانی بەریتانیا بەدەست كێشەی كەمخەویەوە دەناڵێنن بەهۆی ئەوەی بەردەوام دەترسن و كێشەی خەمۆكیان هەیە و ترسی دەستكەوتی پاره

#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m