یاریەئەلیکترۆنیەکان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 25 أكتوبر 2018

یاریەئەلیکترۆنیەکان

کێشەیەکی گەورەی منداڵانی کۆمەڵگەی کوردییە،هۆکاری چەندین گرفتی تەندرووستی ئەمڕۆی منداڵانە.

تکایە شەیری بکەن و تاگی هاوڕێکانت بکە بۆ ئەوەی بەدوور بن لەو بەڵایە گەورەی کە کۆمەڵگاکەمان تووشی بووە.

منداڵ ئەبێ لە چ تەمەنێکەوە سەیری تەلەفزیۆن بکات؟ ڕۆژانە چەند سەعات سەیری  tv بکات؟ زیانەکانی زۆر سەیکردنی tv چیە؟ چۆن بتوانین ڕێگری بکەین لەو زیانانە؟

تا تەمەنی ۲ ساڵ باش نیە منداڵ سەیری شاشە بکات (تەلەفزیۆن ، ئایپاد ، مۆبایل ).

لەدوای ئەو تەمەنەوە منداڵ باشترە یەک بۆ دوو کاتژمێر زیاتر لە ڕۆژێکدا سەیری ئەم ئامێرانە نەکات، لە جیاتی ئەوە کاتەکانی بە یاری کردن بباتەسەر چونکە لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە مێشکی منداڵ باشتر گەشە ئەکات بە یاری کە خۆی بیکات لەوەی بە یاریەک کە لەڕێگەی ئەو ئامێرانەوە بیکات.

زیانەکانی یاری و سەیرکردنی ئەم ئامێرانە :

١. قسەکردنی دوائەکەوێ.

٢. ئەو منداڵانەی کە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی ئۆوتیزم هەیە (ئەو منداڵانەی کە لەڕێگەی بۆ ماوەییەوە و لەخێزانەکانیاندا ئەگەری توشبوون هەیە) ڕێژەی تووشبونەکە زیاد ئەکات. 

٣-قەڵەوی، کێشی زیاد ئەکات چونکە جوڵەی کەم ئەبێتەوە.

٤-شێوازی خەوی تێک ئەچێت و خەوی کەم ئەبێتەوە.

٥-کێشەی هەڵسوکەوتی بۆ دروست ئەبێت.

٦-لاوازبوونی لایەنی کۆمەڵایەتی، واتە گۆشەگیر ئەبێت و هاوڕێییەتی کەس ناکات.

٧-فێری ڕەفتاری توندو تیژ ئەبێت، بەتایبەتی کەسەیری فیلم و یاریەک بکات کە توندو تیژی تێدا بێت.

٨-کاتی بۆ یاری نامێنێت ، لەبەر ئەوەی زۆربەی کاتەکانی بەسەیرکدنی ئەو ئامێرانە بەسەر ئەبات.

هەندێک ڕێنمایی بۆ دایک و باوکان:

ا- هەوڵ بدە خۆت پێشتر سەیری ئەوکەناڵانە یان یاریانە بکە کە مناڵەکەت ئەیەوێ سەیریان بکە چونکە هەندێ کەناڵ و یاری زیانی زۆریان هەیە.

ب- هەوڵ بدە ئەو یاری و کەناڵانە لە شوێنێ بن لە ناو ئامێرەکە کە مناڵەکە بە ئاسانی دەستی پێ نەگات.

ج- هەوڵ بدە نزیک بیت لە مناڵەکە لە کاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن یان ئامێرە ئەلکترۆنیەکە.

د- ناوبەناو پرسیار لەمناڵەکەت بکە کە سەیری کام بەرنامە ئەکات کە لەماڵەوەیە، یان کام یاریە ئەکات.

ها-کاتێک لەگەڵ منداڵەکەو سەیری بەرنامەو یاریەک ئەکەیت هەوڵ بدە بۆی ڕوون بکەیتەوە ناوەرۆکەکەی.

چۆن بتوانین سنور بۆ بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە دابنێین:

۱-ئەبێ کاتێکی دیاری کراویان بۆ دابنێین.

۲-هەوڵ بدەین بەرنامە بۆ ئامێرەکە دابنێین کە کات دیاری بکات بۆ بەکارهێنانی.

۳-نابێ لەژووری نوستن شوێنی شەحن کردنەوەی ئەو ئامێرانە بێت.

٤-نابێ لەژووری نوستن تەلەفزیۆن هەبێت.

شەیر و ئینڤایتی هاورێکانت بیر نەچێت با ئەوانش سوودی لێی وەرگرن.

ئامادەکردنی :

د. پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان
بۆرد(دکتۆرا) لە نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایک بووان
بەکالۆریۆس لەپزیشکی هەناوی و نەشتەرگەری گشتیدا
                                 M.B.CH.B   F.K.B.M.S(PED)
سلێمانی-شەقامی ابراهیم  پاشا - بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ -تەنیشت نەخۆشخانەی بەرزی و تەلاری چرۆی پزیشکی 

07501023000