ئازاری مل neck pain
بەزۆی ئازاری مل پەیوەندی هەیە بە ڕەق بوون و تەشەنوج کردنی ماسولکەکانی ملەوە یان بەهۆی شێوازی ناڕێکی وەستانی ملەوە یان پەیوەندی هەیە بەداخوڕانی کڕکڕاگەکانەوە کە وەک لە نەخۆشی Osteoarthritis دا دەر ئەکەوێ
بەزۆری سەر ئێشەی لەگەڵ دا ئەبێت و توانای جوڵەی مل کەم ئەبێتەوە و ئازارەکەی خراپتر ئەبێت کاتێک سەرت بۆ ماوەیەکی درێژ بەیەک شێوە بهێڵیتەوە وەک لە سەیرکردنی تی ڤی و لاپتۆپ و مۆبایل و ئەوانە زیاتر دەر ئەکەوێ
هۆکارەکانی - بەهۆی زۆر ماندووبوونی ماسولکەکان وەکو زۆر خوێندنەوە یان زۆر بەکار هێنانی مۆبایل و لاپتۆپ
- بەهۆی داخوڕانی جومگە و کڕکڕاکەکانی نێوان بڕبڕەکانی مل
- بەهۆی ئەوەی پەستات ئەکەوێتە سەر دەمارەکانی مل بەهۆی دیسکی نێوان بربڕەکان یان بەهۆی ئێسکەکان خۆیانەوە
- بەهۆی بەرکەوتنی زیانێک بە مل وەک ڕووداوی هاتوچۆ و ...
- بەهۆی نەخۆشی وەکو ڕۆماتیزمە ،هەوکردنی پەردەی دەماخ، شێرپەنجە
پێویستە ئەم فەحسانەی بۆ بکرێت:
X ray
CT scan
MRI
Electromyography (EMG)
کە لەڕێی ئەم فەحسەوە ڕوونتر دەر ئەکەوێ گەر کێشەی دەماری هەبێت
Blood test
بۆ زانینی ئیلتیهاب و هەوکردن
بەپێی هۆکارەکەی چارەسەری ئەگۆڕێ بۆ نمونە:
ئەگەر پەیوەندی بە پەیکەرە ماسولکە هەبێت تەنیا وەرزش و ڕاهێنانەوەی سروشتی ئەوێت
ئەگەر پەیوەندی بە جومگەکانەوە هەبێت پێویستە دکتۆری ڕوماتیزمە بیبینێ
ئەگەر پەیوەندی بە دەمارەوە هەبێت پێویست بە دکتۆری دەمار ئەکات
ئەگەر پەیوەندی بە ئێسکەوە هەبێت ڕەنگە پێویست بە نەشتەرگەری بکات
#Omed