هەوکردنی گوێی ناوەڕاست - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 20 أكتوبر 2018

هەوکردنی گوێی ناوەڕاست

هەوکردنی  گوێی ناوەڕاست

هەوکردنی گوێی ناوەڕاست ڕودەدات بەهۆی هەوکردنی ڤایرۆس یان بەکتریا کاتێک جۆگەی ئۆستاکی دەگیرێت بەهۆی کۆبونەوەی شلە لەناویدا و بەمەش بەکتریا گەشەدەکەن لەناو ئەو شلەیەدا. هەوکردنی گوێی ناوەڕاست بەزۆری لە منداڵاندا ڕودەدات بەزۆری لە زستان و سەرەتای وەرزی بەهار

✩ نیشــــانەکان :
ئازاری گوێ، تێکچونی خەو، تێکچونی هاوسەنگی، تــا، دروست بونی کێشە لە بیستن، ڕشانەوە , سەرسوڕان، کەم بونەوەی حەزی خواردن و خوێن هاتن لە گوێ

✩ دیاری کردنی نەخۆشیەکە :
ئەو نەخۆشیە دیاری دەکرێت لە دکتۆری تایبەت بەهۆی بەکار هێنانی ئامێری Otoscope و tympanometry

✩ چارەسەر :
چارەسەر لەکەسێکەوە بۆ کەسێکیتر دەگۆڕێ بەڵام زۆر کات بەبێ بەکار هێنانی دەرمان نەخۆشیەکە خۆی چارەسەر دەبێ بەڵام ئەگەر نەخۆشیەکە زۆر پەرەی سەندبێ پێویستە دەرمان 💊بەکاربێت هەندێ دەرمان لەوانە:
1.Amoxiclav
2.ampiclox
3.ceftriaxon
4.claforan
5.suprax

تێبینی:

🔹تکایە ھیچ دەرمانێک لەخۆتەوە و بێ پرسی دکتۆر بەکارمەھێنە🚫
🔹ئەو دەرمانانەی نوسراون تەنھا چەند جۆرێکن و چەند دەرمانێکی دیکەش ھەن کە بۆ ئەو مەبەستە بەکاردێن بە پێی توندی نەخۆشییەکە و تەمەنی تووش بووەکە.

✩ ئەو ئەگەرە خراپانە دەکرێ ڕوبدەن بەهۆی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست گەر چارەسەر نەکرێ :

⑴ بڵاو بونەوەی نەخۆشیەکە بۆ ئێسکی گوێ 👂
⑵ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە بۆ شلەی دەوری دەماخ و دڕکەپەتک
⑶ کەڕ بونی هەمیشەی
⑷ پچڕانی پەردەی گوێ

✩ چۆن خۆمان بپارێزیـــن :
⒈ شوشتنی دەستی خۆت و مناڵەکانت بە بەردەوامی
⒉ خۆ پاراستن لە کەلوپەلی پیس
⒊ دورکەوتنەوە لەو شوێنانەی جگەرەیان🚭 تێدا دەکێشرێت و لەو کەسانەی جگەرێ کێشن!
⒋ شیر  پێدانی دایک بە تەواوەتی بە منداڵ لەماوەی قۆناغی شیر پێدان بۆ بەهێز بونی بەرگیری منداڵ

#Aram_Nariman