پیاو ره‌گه‌زی منداڵ دیارده‌كات یان ئافره‌ت؟
نیوه‌ی سپێرمه‌كان هه‌ڵگری جینی كوڕ و نیوه‌كه‌ی تر هه‌ڵگری جینی كچن
سپێرمی پیاو Sperm بڕیار ده‌دات كه كۆرپه كوڕ ده‌بێت یان كچ، نیوه‌ی سپێرمه‌كان هه‌ڵگری جینی كوڕ و نیوه‌كه‌ی تر هه‌ڵگری جینی كچن، به‌ڵام كامیان زووتر هێلكه بپیتێنێت ئه‌وا ئه‌و سپێرمه ره‌گه‌زی كۆرپه دیارده‌كات.
ره‌گه‌ز به 2 كرۆمۆسۆم دیارده‌كرێت، كرۆمۆسۆمی X وY، كرۆمۆسۆمی XX واته كچ، كرۆمۆسۆمی XY واته كوڕ. هێلكۆكه‌ی ئافره‌ت ته‌نیا كرۆمۆسۆمی Xهه‌ڵده‌گرێت، كه‌چی سپێرم هه‌ر دوو جۆری كرۆمۆسۆمی X و Y هه‌ڵده‌گرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هێلكۆكه به سپێرمی هه‌ڵگری كرۆمۆسۆمی X بپیتێنرێت ئه‌وا كۆرپه ده‌بێته كچ، ئه‌گه‌ر به سپێرمی هه‌ڵگری كرۆمۆسۆمی Y بپیتێنرێت ئه‌وا كۆرپه ده‌بێته كوڕ.
ئه‌گه‌رچی چانسی هه‌ردوو جۆری سپێرم بۆ گه‌شتن به هێلكۆكه و پیتاندن وه‌كو یه‌كه، به‌ڵام ئه‌مه سه‌لمێنراوه كه ئه‌و سپێرمانه‌ی كرۆمۆسۆمی Y هه‌ڵده‌گرن بچووكتر و كێشیان سووكتره و خێراتر جووله ده‌كه‌ن به به‌راورد له‌گه‌ڵ سپێرمی هه‌ڵگری كرۆمۆسۆمی X، ئه‌مه‌ش چانسی گه‌یشتن به هێلكۆكه و پیتاندنی زیاتر ده‌كات.
ئه‌و هۆكارانه‌ی كه تا راده‌یه‌كی كه‌متر كاریگه‌رییان هه‌یه له دیاركردنی ره‌گه‌زی منداڵ بریتین له جۆری خۆراك و باری ئابووری. ئه‌مه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و پیاوانه‌ی ژماره‌ی براكانیان له ژماره‌ی خوشكه‌كان زیاتره، ئه‌وا له‌وانه‌یه كه زیاتر ببنه خاوه‌ن منداڵی كوڕ، ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش له ئارادایه، واته بۆماوه رۆڵی گرنگی هه‌یه.