زیادبونی باڵا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 11 أكتوبر 2018

زیادبونی باڵا

--- ده‌رمانی زیاد کردنی باڵا ؛ درۆ و چه‌واشه‌کاری :
--- دوای ۲٤ ساڵ هیچ ده‌رمانێک نیه‌ باڵا زیاد بکات :
ــــ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیان پرسیاریان کردووه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ ڕیکلامیان بۆ ده‌کرێت که‌ گوایه‌ به‌ گه‌ره‌نتی باڵا زیاد ده‌کات له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ ۰ 
۱ ـــ ئه‌و ده‌رمانانه‌ هیچ کامێکان باڵا زیاد ناکه‌ن و ته‌نها پاره‌ کێشانه‌وه‌یه‌ ۰ 
۲ ـــ  دوای ته‌مه‌نی ( ۲٤ ساڵ  ) هیچ ده‌رمانێک نیه‌ باڵا زیاد بکات :  
۳ ـــ ته‌نها ده‌رمانێک که‌ باڵای مرۆڤ زیاد بکات هۆرمۆنی گه‌شه‌یه‌ که‌ پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ فه‌حسی هۆرمۆن و ئه‌شیعه‌ بۆ ئه‌و که‌سه‌ ئه‌نجام بدرێت ۰
٤ ـــ زۆرینه‌ی کچان له‌ ( ۱۷ ساڵ و نیو ) و کوڕان له‌ ( ۱۸ ساڵ ) دا گه‌شه‌ی باڵایان ئه‌وه‌ستێت به‌ڵام به‌شێکی که‌م له‌ مرۆڤه‌کان ڕه‌نگه‌ تا ته‌مه‌نی ( ۲٥ ساڵ ) باڵایان زیاد بکات   ۰
٥ ـــ پاش وه‌ستانی گه‌شه‌ی باڵا ته‌نها ڕێگه‌یه‌ک ئه‌نجام دانی کۆمه‌ڵێک وه‌رزشی تایبه‌ته‌ ڕه‌نگه‌ دوو بۆ پێنج سم زیاد بکه‌یت به‌ مه‌رجێک ٦ ــ ۱۲ هه‌فته‌ بیکه‌یت ؛ یان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری  له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام زۆر گرانه‌ ۰
٦ ـــ مناڵ پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی کێش و باڵایان پێوانه‌ بکرێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ و مه‌ڵبه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌کان ۰ 
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی د ۰ کامه‌ران ژاژڵه‌ییه‌وه‌
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی