لەدایک بونی سروشتی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 23 أكتوبر 2018

لەدایک بونی سروشتی

#لەدایکبوونی_سروشتی
.....
#جۆرەکانی ؟
#قۆناغەکانی؟
#سوودەکانی ؟ 
#پێویستە لە چی ئاگادار بین !!!
ِِِِِ....

جۆرێکی لەدایکبوونە کە بەهاوکاری دایکەکە دەبێت ، لەگەڵ بەکارهێنانی چەند جۆرێکی دەرمانی ئازار شکێن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ژانی منداڵبوون .

٭جۆرەکانی لەدایکبوونی سروشتی :

1- لەدایکبوونی سروشتی بەیارمەتی دەرمانی ژان دروستکردن و ئامێری پزیشکی پێویست لەکاتی لەدایکبوونەکە لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە یان بەبێ بەکارهێنانی هیچ یەک لەوانە ، لەهەردوو بارەکەدا دەرمانی ئازار شکێن بەکاردێ .
2 -لەدایکبوونی سروشتی بەبێ ئازار : بەئامادەبوونی دکتۆری بەنج و بەکارهێنانی پرۆسەی ئازار شکاندن .
( ڕێگەیەکی پزیشکییە کە دکتۆری بەنج هەڵدەستێت بە پێدانی ئازار شکێن بە دەرزی پشت لەهەمان شوێنی نیو بەنج خانمەکە ئازاری ژانی نامێنی و بەڵام توانای جوڵانی پەلەکانی دەمێنێت ) .

3- لەدایکبوونی سروشتی ناو ئاو .

* بەشێوەیەکی گشتی لەدایکبوونی سروشتی سێ قۆناغە ؛
1- ژانی مناڵبوون و کرانەوەی ملی منداڵانی دایکەکە .
2-کرانەوەی تەواوی ملی منداڵدان و یارمەتیدانی دایکەکە بۆ منداڵبوون .
3-فڕێدانی وێڵاش .

قۆناغی یەک و دوو بە پێی دایکەکە و ئەوەی چەندەمین منداڵبوونیەتی دەگۆڕێت و ناتوانرێت کاتەکەی دیاری بکرێت 
بەڵام قۆناغی سێیەم نەگۆڕە و بۆ هەموو دایکێک لەنێوان چەند دەقیقەیەک بۆ نیوسەعاتە و یارمەتیدانی دایکەکە پێویستە لەم کاتەدا ، ئەویش بەشیرپێدانی منداڵەکە کە هاوکاری  چونەوەیەکی ڕەحم دەدات  و وێڵاش زوو فڕێدەدات

* سوودەکانی منداڵبوونی سروشتی ؛
1- مانەوەی کەم لە خەستەخانە .
2-کەمترین ڕێژەی التیهابات لەدوای منداڵبوونەکە 
3- زووتر چاکبوونەوە بە بەراورد بە منداڵبوون بە نەشتەرگەری.
4-منداڵەکە کەمتر تووشی کێشەی هەناسەدان دەبێت .

* لەهەموو منداڵبوونێکی سروشتیدا پێویستە پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و نیشتەجێی دێرین و پزیشکی بەنج و پزیشکی نیشتەجێی خولاو ئامادەبن ، لەبەر هەبوونی ئەم ئەگەرانە لەهەموو دایکێکی دووگیاندا کە تاوەکو بوونی منداڵەکە دیاری ناکرێت لەوکاتە ڕەنگە پێویست بە #نەشتەرگەری بکات :

1- تەقینی ڕەحمی دایکەکە ( بەتایبەت کە دایکێک زیاتر لەدووجار بە نەشتەرگەری منداڵی بووبێ )
2- خرابوونی باری منداڵەکە دیاری دەکرێت بە لێدانی دڵی منداڵەکە .
3- دڕان لە لەشی دایکەکە .
4- زیاتر لەهەبوونی یەک منداڵ ( دوانە و سیانە و چوارە ...)
5- کێشی زیادەی منداڵەکە .
6- ئاڵانی وێڵاش لە ملی منداڵەکە .

* دایکان پێویستە دوای منداڵبوونی سروشتی ئاگاداری ئەم شتانە بن :
1- بینینی خوێن کە وردە وردە کەم دەبێتەوە  تاوەکو شەش هەفتە .
2- هەستکردن بەئازار لەکاتی میز و پیسایدا کە بە تێپەبوونی کات کەم دەکات 
3 - پاک ڕاگرتنی خۆیان بەبەکارهێنانی شامپۆی پێویست .
4 - بەکارهێنانی دەرمان بۆ نەهێشتنی هەوکردن و ئازاری منداڵبوون .
5 - پێدانی شیری دایک بە منداڵ یارمەتی دەرە بۆ منداڵەکەو  دایکەکەش بۆ زوو پاکبوونە و کەمبوونەوەی خوێنی دوای منداڵبوون .

#تەندروست_بە be healthy

دکتۆرە مژدە محمد _ پزیشکی گشتی پلەبەند