--- شه‌ش هه‌ڵه‌ی باو له کاتی هه‌ڵامه‌ت و په‌تا :
--- له کاتی هه‌ڵامه‌ت ئه‌م هه‌ڵانه مه‌که :
ــــ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما هه‌موو که‌سێک ئه‌گه‌ر هه‌یه تووشی هه‌ڵامه‌ت و په‌تا بێت به‌ڵام کومه‌ڵێک هه‌ڵس و که‌وتی هه‌ڵه هه‌یه که به‌رده‌وام ده‌کرێنه‌وه و پێویسته خۆمان دوور بگرین له دووباره کردنه‌وه‌یان :
۱ ــــ خۆ ده‌رخستن به‌وه‌ی که نه‌خۆش نیت :
--- ئاسانه بڵێی نه‌خۆش نیم به هۆی ده‌وام و ئیش و کاره‌وه : به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی توانای له‌ش بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی چالاکی ڤایرۆسه‌کان و دره‌نگ چاک بوونه‌وه ۰
۲ ـــ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌کانی نه‌خۆشیه‌که :
--- پاش سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌ی په‌تا و هه‌ڵامه‌ت پێویسته ڕێگری بکه‌یت له بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی نه‌خۆشیه‌که له ڕێی داپۆشینی ده‌م و لووت له کاتی پژمین و کۆکه له ناو ماڵ و ده‌ره‌وه و شتنی ده‌ست و ده‌م و چاو به سابوون و ئاو به جوانی ۰
۳ ـــ خواردنی ده‌رمانی دژه هه‌وکردن ( ئه‌نتی بایۆتیک ) :
--- ده‌رمانی ئه‌نتی بایۆتیک ته‌نها به‌کتریا له ناو ده‌بات له کاتێک دا په‌تا و هه‌ڵامه‌ت به هۆی ڤایرۆسه‌وه ڕوو ده‌دات ، بۆیه ئه‌نتی بایۆتیک بێ سووده و بگره زیانی گه‌لێک زۆره چونکه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که جۆرێک به‌کتریای دروست بێت که به ئه‌نتی بایۆتیک له ناو نه‌چێت ، بێجگه له کاریگه‌ریه لاوه‌کیه‌کانی ۰
٤ ــــ نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو شله‌مه‌نی :
--- ڕاسته له کاتی هه‌ڵامه‌ت ئیشتهات که‌م ده‌بێته‌وه و به زه‌حمه‌ت پارووت بۆ قووت ده‌چێت ؛ به‌ڵام گرنگه بڕێکی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی بخورێته‌وه وه‌ک شه‌ربه‌تی فرێش و شۆربای مریشک ۰
٥ ـــ پشت به‌ستن ته‌نها به ده‌رمان :
--- به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵامه‌ت به‌کار دێن به ته‌نها ڕه‌نگه به‌س نه‌بێت بۆ زوو چاک بوونه‌وه به‌ڵکو پێویستی به پشوو و خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو و شله‌مه‌نی و خواردنی ئه‌و خۆراکانه هه‌یه که ده‌بنه هۆی به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ۰
٦ ـــ به‌رده‌وام بوون له جگه‌ره کێشان :
--- وازهێنان له جگه‌ره کێشان ههنگاوێکی زۆر گرنگه هه‌موو کاتێ ؛ به‌ڵام له کاتی هه‌ڵامه‌ت دا زۆر پێویسته یان هیچ نه‌بێت که‌متر بکێشرێت چونکه ده‌بێته زیاد بوونی کۆکه به هۆی هه‌ستیاری سیکڵدانچکۆکه و بۆریچکه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه ۰
و ۰ دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی