كهم خوێنی نیشانه و هۆكار و چارهسهر : -
کـەم خوێنی بریتی یە لە کەمی ژمارەی خانەکانی
خڕۆکەی سوری خوێنە لەخوێندا.خرۆکە سورەکان
لە هیمۆگڵوبین پێک دێن کە ئاسن و ئۆکسجین
خۆراک دەگوازێتەوە بۆ خانەکانی لەش.
هـەندێ لـەنیشانەکانی ئـەم نەخۆشـیە:
1- زەردهەڵگەڕانی پێست
2- هەناسە تەنگی(کورت)
3- خێرا لێدانی دڵ
4- گێژبوون_وڕبون
5- کەمبوونەوەی توانای تەرکیزکردن
6- کەمخەوی
7- کەمی کانزای ئاسن
8- حەزکردن بۆ خواردنی هەندێ شتی سەیر وەک
( سەهۆڵ، پیسی و خۆڵ، پەڕە).
ئـەو هـۆکارانەی کـە ئەبنە هۆی ئەم نەخۆشیە:
1- کەمی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سورەکانی خوێن :
بەرهەمهێنانی خڕۆکە سورەکانی خوێن پەکی ئەکەوێ ئەگەر لەش خۆراکی پێویست وەرنەگرێ کەپێک دێ لە {ئاسن ، ڤیتامین 12,جۆرە هۆرمۆنێکی پڕۆتینی کەگورچیلە دروستی ئەکا} .هەروەها نەخۆشیە درێژخایەناکەکان لەوانە{شێرپەنجە، نەخۆشی گورچیلە، شـەکرە،ههو کردنی ریخۆڵە}.ئەوانە هەمویان ئەبنە هۆی کەم بەرهەمهێنای خڕۆکە سورەکانی خوێن.
2- لەناوچونی ژمارەیەکی زۆری خڕۆکە سورەکانی خوێن :
خڕۆکە سورەکانی خوێن تەنیا 120 ڕۆژ ئەژین پێش ئەوەی لەلایەن سیستەمی بەرگری لەش لەناوببرێن، پاش لەناو بردنیان لەش دوبارە خانەی نوێی خرۆکە سورەکان دروست ئەکاتەوە.بەلام ئەگەر لەناوبردنی خانەکان لەڕادەبەدەر زۆر بوو بەشێوەیەک لەش نەتوانێ بەرهەمیان بهێنێتەوە ئەوە ئەوەشیان ئەبێتەوە هۆی کەم خوێنی.
ڕێژەی لەناوبردنی نائاسایی بەهۆی "سپل"ەوە روو ئەدات. ئەو"سپل"ەی کە کەتەواو گەشەی کردوەو گەورەیە ژمارەیەکی زۆر لە خڕۆکە سورەکان فڕێ ئەدات و لەناویان ئەبات.لەهەندێ حاڵەتی تردا لەناوچوونەکە بەهۆی پەک کەوتنن و لاوازی سیستەمی بەرگریەوە ڕووئەدات،کە دەبێتە هۆی دروست بوونی جۆرێک لە دژەتەن کە بە خڕۆکە سورەکانەوە ئەنوسێت و لەناویان ئەبات.
لەهەندێ حاڵەتی تر بەهۆی بۆماوەیەوە لەناوچونەکە ڕوو ئەدات وەکو تالاسیمیا کە تیایدا پارێزگاری لەشێوەو فرمانی خڕۆکە سورەکان،ئەکات.
3- خوێن بەربونێکی زۆر :
خوێن بەربوونێکی زۆر دەبێتە هۆی نزم بونەوەی پەستانی خوێن هەروەها نەگەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ بەشەکانی لەش. جا هۆکاری خوێن بەربوونەکە "بڕین" بێت یا هەر هۆکارێ تری وەک "برینی بوری هەوا" یان ئەوانەی لوو(الورم) یا برین(قرحە)یان هەیە.
جـۆرەکانی کـەم خوێنی:
زیاتر لە 100جـۆر کەم خوێنی هـەیە لەوانە:-
* کـەمـی ئـاسـن : لەش پێویستی بە بڕێکی باش لە "ئاسن"هەیە.بە تایبەتی لەکاتەکانی{گەشەی منداڵ؛دووگیانی؛خوێن بەربونی درێژخایەن..}. کەمی ئاسن دەبێتە هۆی کەم بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبین کە پێکهاتەیەکی سەرەکی خڕۆکە سورەکانە. ' کەمی ئاسن ئەبێتە هۆی کەم خوێنی '
* کـەمـی ڤـیـتـامـیـن B12 : جۆرێکی تریانەکە توشی ئەو کەسانە ئەبێ کە تەمەنیان سەروو 40 ساڵە ، ئەم ڤیتامینە بەشێوەیەکی گشتی لە گۆشت و سەوزەواتەکاندا هەیە.کە پێویستیەکی بنچینەییە بۆ گەشەی خڕۆکە سورەکان.ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرەیان هەیە لەشیان ناتوانێ ئەو هۆکارە ناوەکیە بەرهەم بهێنێ کە هەڵدەستێ بە مژینی ڤیتامین B12 لە ڕیخۆڵە بچوکەی ئینسان بەهۆی ناڕێکی بۆماییەوە. ' کەمی ڤیتامینB12 دەبیتە هۆی کەم خوێنی '
هەندێ لە چارەسەریەکان ئەم نەخۆشـیە :
ـ چارەسەری پزیشکی
1. پزیشك هەلدەستێ بە پێدانی جۆرە حەبێک کە "ئاسن" ی تیایە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاسن له لەشدا.بە گوێرەی پێویست.
2. پزیشك هەلدەستێ بە پێدانی دەرزیەک کە ڤیتامین"B12" تیایە بۆ بەرز کردنەوەی ڕێژەی ڤیتامینەکە لەلەشدا بەگوێرەی پێویس.
3. گواستنەوەی"خوێن".
4.لابردنی "سپڵ".
ـ چارەسەری سروشتی لە ڕێگەی خواردنی
1. " بەرووبوومی ئاژەڵیی وەک " جگەر، گورچیلە، دڵ، هەموو شیرەمەنییەکان.
2. " چەوەنەر " خانە سوورەکانی خوێن چالاک دەکات و ئۆکسجین دەگەیەنێتە هەموو بەشەکانی لەش".
3. "سپێناخ " سەرچاوەیەکی زۆر گەورەی ئاسنە".
4. " بادەم ".
5. " هەنار " ئاسن و ڤیتامین C زۆری تیداییە.
6. " نیسک " ڕێژەیەکی زۆر لە مادەی ئاسنی تێدایە".
7. " هێلکە " سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆتینە و دژە ئۆکسانە و ڤیتامینات لە لەشدا کۆدەکاتەوە، ڕۆژی هێلکەیەک بە بەردەوامی زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی هەموو کەسێک
وەرگیراوە