سەرئێشەی شەقیقە
ئەم جۆرەی سەرئێشە زۆر لە سەرئێشەی ئاسایی ئاڵۆزترە بە ئینگلیزی پێی ئەوترێت Migraine, کە بەهۆی گوڕانکاری کیمیاوی ڕوو ئەدات لەئەنجامی کارتێکردنی بارودۆخی دەورو بەر وەکو ڕۆشنایی و بۆن کردن.
هەنێک جارئەم سەرئێشەیە باوەییە،هەر چەندە تا ئێستا هۆکارێکی ڕوونی نییە بەڵام ئەم حاڵەتانەی خوارەوە کاریگەری زۆرە
یەکەم. گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکان... لەبەرئەوەی دوو لەسەر سێی تووشبووەکان لە ڕەگەزی مێینەیە، بۆیە ئەم حاڵەتە زیاتر لە نزیک کاتی سوڕی مانگانە ئەم سەرئێشەیە دەرەکەوێت.
دووەم.ڕۆشنایی وخواردنەوەی کحوللیەکان ودەنگی بەرزو گۆڕان کاری لە پەستانی خوێن و تێکچوونی خەو حاڵەتە قورستر ئەکەن
نیشانەکانی.
1. سەرئێشەکە زیاتر ئەکەوێتە یەک شوێنی سەر بەتایبەت نێوچەوان
2. تووشبوورکە زۆر هەستیارە بە ڕۆشنایی و بە دەنگە دەنگ بۆیە زیاتر هەوڵی ئەوە ئەدات لە ژوورێکی تاریکی بێ دەنگ ڕاکشێت
3. بینینی چاو لێڵ دەبێت هەندێک جار بینینەکە ئەبێت بە دووهێڵ،. واتا بینینی شتێک ئەکات بە دوو.
4. تووشبوورکە زیاتر هەست بە هێڵنج یان دڵ تێکهەڵچوون ئەکات
5. هەست بە خراپبوون ئەکەیت کاتێک زۆر ئەجووڵێیتەوە یان ئەچەمێیتەوە
7. هەندێک جار هێندە بێزارکەرە نەخۆشییەکە توانای قسەکردنی نییە یان ئەگەر قسەش بکات وشەکان بە جوانی دەرنابڕێت
چۆنێتی کەم کردنەوەی ئەم حاڵەتە
هەتا بۆت بکرێت دوور بکەوەرەوە لە قەرەباڵغی و ڕۆشنایی،..و زیاتر لەسەر جێگە بمێنەرەوە چونکە ئەم سەرئێشەیە جاری وا هەیە دوو ڕۆژ ئەخایەنێت لە هەر جارێک کە تووشت ئەبێت،
وە چەن چارەسەرێکی کاتی هەیە وەک دەرمانە ئازار شکینەکان
وە پێویستە رۆژانە خۆراکی، خەوی ، ئیش کردنی ، خەوی ... وەک یەک بن و لە یەک کاتدا بن ، وە دور بێت لە خەم و خەفەت.
