زیادبوونی مووی ڕووخسار و سەرسنگ ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەکی دیاریکراو
لەگەڵ دروستبوونی ئەو کیسانەدا تێکچوون لە هۆرمۆنەکاندا ڕوودەدات
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ئەو ژنانەی مووی زیادەی ڕەش لە ڕووخسار و سەر سنگیاندا دەردەچێت باشتروایە پشکنین بۆ بوونی کیسی وردی منداڵدان بکەن، کە هۆکارێکە بۆ ڕێگریکردن لە منداڵبوون و زیادبوونی موو لە ڕووخسار و سەر سنگ و پشت.
ئەو توێژینەوەیە لە نەخۆشخانەی "مەسەچوسێتس جێنەراڵ هۆسپیتاڵ" لە بۆستن بە سەرپەرشتیی پسپۆڕێکی ژنان ئەنجامدراوە و ئاشکرایکردووە، لەگەڵ دروستبوونی ئەو کیسانەدا تێکچوون لە هۆرمۆنەکاندا ڕوودەدات، هەر ئەمە وادەکات مووی جەستە بە شێوەی مووی پیاوان زیاد بکات.
ئەم حاڵەتەش دەتوانرێت بە دەرمان چارەسەر بکرێت و هۆرمۆنەکان ڕێكبخرێتەوە و لەگەڵیدا مووەکان لابرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دابەزاندنی کێش لە باشترین ڕێگەکانە بۆ چارەسەری ئەو کیسە وردانە کە لە هێلکەداندا هەن و نەمانی موو زیادەکات.
