ڕەحمی سوڕاو
ڕەحمی سوڕاو شێوازێکی رەحمی ئافرەتانە کە شتێکی ئاساییە لە ئافرەتاندا ، رەحم بۆ لای دواوە دەچێت لە جیاتی ئەوەی بۆ پێشەوە بێت . وە پێی دەڵێن رەحمی وەرگەڕاوە . زۆر لە ئافرەتان بە شێوەی سروشتی خۆیان رەحمیان سوڕاوە .
هۆکارەکانی :
سکپڕی ، ڕاوەستانی سوڕی مانگانە ، شل بونی ڕەحم ( کە زۆر لە ئافرەتان خۆیان رەحمیان شلە) ، زۆر جاریش دەگونجێت رەحمی بسوڕێت کە پێشتر توشی ئەو حاڵەتە نەهاتبێت . هەندێک جار بونی گرێ هەندێک جاریش سکپڕی دەبێتە هۆی سوڕانی رەحم بونی ڕوشان لە شانەکای ناوپۆشی رەحم دەبێتە هۆی سوڕانی رەحم ئەویش بەهۆی هەوکردنی حەوز یان هەوکردنی بۆڕی رەحم .
نیشانەکانی سوڕانی رەحم :
هیچ نیشانەیەکی جیاکەرەوە نیە کە تایبەت بێت بە سوڕانی رەحم ، بەڵام هەندێک جار دەبێتە هۆی بێزار بون یان ئازار لە کاتی جوت بوندا وە ئازار لەکاتی سوڕی مانگانە ، بونی ئازار لەکاتی پەنجە خستنە سەر ڕێکە ، کەم جاریش دەبێتە هۆی ئازار لە خوارەوەی پشت و دوبارە بونەوەی هەوکردنی بۆڕیەکانی میز وە چرکە میزە وە نزۆك .
ئەو حاڵەتە لە کاتی پشکنینی ناوچەی حەوز دەردەکەوێت ، بەڵام هەندێک جار لەگەڵ حاڵەتی ( بونی گرێ لە ناوچەی حەوز یان فراوان بونی گرێ لیمفاویەکان ) تێکەڵ دەبێت . دەست نیشان کردنی رەحمی سوڕاو :
رەحمی سوڕاو بە پشکنینی پزیشکی دەستنیشان دەکرێت ، وە بە پشکنینی شەپۆلی سەرودەنگ ( سۆنار ) دەتوانرێت زۆر بە وردی شوێنی رەحم دیاری بکرێت لە کاتی پێویستدا .
چارەسەری رەحمی سوڕاو :
ئەو حاڵەتە زۆر پێویستی بە چارەسەر نیە ، هەر گرژیەک لە پەردەکانی ناوپۆشی رەحمدا هەبێت دەبێ لە کاتی پێویستدا چارەسەر بکرێت ، رەحمی سوڕاو بەشێوەیەکی ئاسایی نابێتە هۆی گیروگرفت ، چەند ڕاو بۆچونێکیش هەیە لەو بارەیەوە وەک
1- وەرزش کردن ڕیخۆشکەرێکە بۆ هێنانەوەی رەحم بۆ شوێنی خۆی .
2- نەشتەرگەری بۆ جێگیر کردنی رەحم لە شوێنی خۆی. سوڕانی رەحم دەگونجێت هۆکارەکەی بریتی بێت لە چەند جارێک هەوکردنی بەدوای یەکدا ، یان پەستانێکی زۆر بەهۆی گرێ یەک ، یان ڕوشانی پەردەی ناوپۆشی رەحم . وە پێویستە دڵنیا بیت لەوەی ئەو هۆکارانەی باسمان کرد بونیان نەبێ بەتایبەتی ئەوانەی ئازار یان نیشانەکانی ئەو حاڵەتەیان تێدایە .
سةيري وينه كه بكه ن