پرۆستات - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 28 أكتوبر 2018

پرۆستات

هۆکاری هەڵاوسانی پرۆستات چیە ؟

هەڵئاوسانی پرۆستات نەخۆشیەكی چارەسەر نەكراو نیە و بەڵكو تەنها پێویستە كە لەكاتی دیاریكراو پێش وەخت پشكنین ئەنجام بدرێ
لەوانەیە هەندێك پیاو وابزانن كە هەڵئاوسانی پڕۆستات و پەیوەندی بە رەگەزی نێرەوە بابەتێكی شەرمەزارە، چونكە ئەم نەخۆشی لیكە رژێنە تایبەتە بە ئەندامی زاوزێ ومیزەڕۆ هەمیشە بۆتە كێشەی پیاوان و بە شەرمی دەزانن وای دەبینن كە پەیوەندی بە پیاوەتیانەوە هەیە

لیكە رژێنی زاوزێی نێرینە بەرپرسە لە دەردانی شلە سپێرم و هەر ئەندامێك لە ئەندامەكانی لەش دەكەوێتە بەر ئەم لیكە رژێنە، زۆرێك لەو پیاوانەی كە توشی هەڵاوسانی پڕۆستات دەبن تەمەنیان لە سەرو 50 ساڵەوەیە.

 

نەخۆشی پڕۆستات دەكەوێتە نێوانی میزەڵدان و بنكەی بۆری میزەوە بەهۆی گەڕانەوەی میز هەلئاوسان دروست دەبێت و پەستان دەخاتە سەر بۆری میز و كرداری میزكردن گران دەكات ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت دور لە چارەسەری خێرا دواتر زیانی پێدەگەیەنێت و نەشتەرگەریشی بە گران بۆ ئەنجام دەدرێت، هەلئاوسانی پڕۆستات دەبێتە هۆی گەڕانەوەی میز بۆ میزەڵدان و زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت و خوێن ژەهراوی دەكات.

 

بە گوێرەی ئەو بەرنامەیەی پزیشكەكان كە لە كەناڵی دی دەبلیو پێشكەشیان كرد بەناوی" تەندروستیت بە دەستی خۆتە"یەكێك لە پزیشكەكان پرتەقاڵێكی پاكراوی هێنا و هەڵئاوسانی پڕۆستاتی بەو پڕتەقاڵە بەراورد كرد.

 

پزیشكەكان جەختیان لەوەكردەوە كە هەڵئاوسانی پرۆستات نەخۆشیەكی چارەسەر نەكراو نیە و بەڵكو تەنها پێویستە كە لەكاتی دیاریكراو پێش وەخت پشكنین ئەنجام بدرێ بۆ پاراستن و چارەسەری خێرا، رێگاكانی چارەسەری پڕۆستاتیش زۆرن یەك لەو رێگایانە چارەسەرە بە لەیزەر واتا نەشتەرگەری بە تیشكی روناكی بەمەبەستی لابردنی هەڵئاوسان و بە هەڵمكردنی، لەگەڵ لێدانی ئەو تیشكە لە هەڵئاوسانەكە كەلە شێوەی دەفری خوێنیندایە دادەخرێت و ڕێگەش لە خوێنڕێژی دەگرێت.

 

پزیشكەكان ئاماژەیان بەوەدا كە پێویستە هەمیشە ئاگاداری بۆری میزەڵدان بین لەهەر شتێك زیانی پێبگەیەنێت تا نەبێتە هۆی هەڵئاوسانی پڕۆستات، لێدانی تیشكی لەیزەر بە قوڵی 0.2 ملیمەتر لە پڕۆستاتەكە دەدرێت بۆ ئەوەی زیان بە ئەندامەكانی تر نەگات بەم شێوەیە پاڵ بەبەشی هەڵئاوساو دەنێت لە بۆری میزدا.

 

بەشێكی زۆر لە پیاوان هەڵئلوسانی پرۆستات بە نەخۆشی شێرپەنجە دەزانن بەڵام پزیشكەكان ئەم بۆچونە بە هەڵە دەزانن تەنها ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو نەخۆشیە پێویستی بە چاودێری كردن و رێنمایی پزیشك و دەرمان هەیە بۆ ئەوەی پێش گەیشتن بە حاڵەتی مەتریسیدار چارەسەر بكرێت.

شێرپەنجەی پرۆستات یەكێكە لەو جۆرە شێرپەنجانەی كە زۆرێك لە پیاوان ڕوبەڕووی دەبنەوە، لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەم نەخۆشیە ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی دەهەزار رەگەزی نێر چونكە لەكاتی پێویستدا بە نەخۆشیەكە نەزانراوە تا بەرەو خراپی چون و توشی شێرپەنجەی كردوون

دەكرێ پێش ئەوەی هەڵئاوسانی پڕۆستات بگاتە ئاستی مەترسیدار پشكنینی پێوانەی تێكڕای بەرگری لەش بكرێت كە یەكێكە لە پشكنینە گرنگەكان كە پێویستە بەشێوازێكی رێك ئەنجامی بدرێت یان پشكنینی شانەكان بكرێت چونكە هەر كێشەیەك یان هەوكردن و چارەسەرنەكردنی دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی هەڵئاوسانی پرۆستات.

 

لە نەخۆشخانەی هایدلبێرغ زانكۆی پزیشكی پشكنیان كرد بە دوبەشەوە بەشێكیان پشكنینی وێنەی دەنگی موگناتیسی و بەشێكی تر پشكنینی هاڕەكانی سەرو دەنگیان بۆ شانەكانیان كرد دواتر هەر دوو وێنەكەیان پێكەوە دانا و لەلایەن پزیشكەكانەوە لێكدانەوەی جیاوازی بۆكرا دواتر دەركەوت ئەوانەی پشكنینەكانیان وەرەمی تێدا بوو ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی پڕۆستات زیاتر بوو، بەڵام لە ئەنجامدا پزیشكەكان كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە پشكنینی پێش وەخت و رەچاوكردنی رێنماییەكانی پزیشك و ئەو دەرمانانەی بەكاریان دێنیت كارێكی گرنگە و دەتپارێزێت لە تەشەنەكردنی ئەو نەخۆشیە.

#Aram_Nariman