بەکتریای مەعیدە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 8 أكتوبر 2018

بەکتریای مەعیدە

 🌷🌷

#پشکنینی_بەکتریای_گەدە:  : H_Pylori_Test

‌ئەم حاڵەتە زۆر بەر بڵاوە و ڕێژەیەکی زۆری خەڵک هەیانە و زۆر جار بە خۆیان نازانن چونکە هێشتا کاریگەری دروست نەکردووە.. ئە گەر بۆ چەند ساڵێک ئەو بەکتریایەت هەبێت و چارەسەر وەرنەگریت وردە وردە ئەیکات بە قرحەی گەدە ئەم بەکتریایە پێی ئەوترێت Helicobacter Pylori
ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە ... وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت.

نیشانەکانی_توشبوون_بە_بەکتریای_گەدە:
‌1- ڕشانەوە و هەندێ جار خوێنی لەگەڵە.
2- دابەزانینی کێشی لەش.
3- ئازارێکی تیژی ناو گەدە.
4- کەم بونەوەی ئیشتیهای خواردن.
‌5- ڕەنگی پیسایی ئەگۆڕێت بۆ ڕەش.
6- گەدە توانای هەرس کردنی خۆراکی نامێنێت تەنانەت هەندێک جار وای لێ دێت کون ئەبێت.
بۆیە پێش ئەوەی بگاتە حاڵەتی مەترسیدار هەوڵبدە با پشکنینت بۆ بکرێت .
‌لە هەر سەد کەس لە تووشبووی قورحە تەنها دوو کەس قورحەکەی ئەبێت بە شێرپەنجە.

چ_كەسيك_ئەبێ_عيلاجى_ئەم_بەكتريايه_وەرگريت

1- ئەوانەى قورحەيان هەيه.
2- ئه وانەى يەكيك لە خانەوادەكەى ( دايك -باوك -خوشك - برا) تووشى شيربەنجەى معيده بووه.
3- نارەحەتى معيدەى دريزخايەن و ئەگەر فحصەكه بوزەتيف بوو.
4- ئەوانەى حەبى اسبرين وبروفين وفولتارين بۆ ماوەيەكى دوورودريز بەكار ئەهينن.
5- ئەوانەى لەيەك ساڵ زياتره حەبى اوميبرازول بەكار ئەهينن.
6- كەم بوونى ڕێژەى ئاسن له ناو خوێن كەهوكارەكەى نەزانراوه.
7- كەم بوونى فيتامين B12 لەخويندا كەهۆكارەكەى نەزانراوه.
8. نەخوشى ITP.

دەستنیشانکردنی_بەکتریای_گەدە :-

دەتوانین لە ڕێگەی چەند پشکنینێکەوە ئەم بەکتریایە دەست نیشان بکەین لەوانە :
1_ بە ڕێگەی Strip :- دەتونین لە ڕێگای بەکارهێنانی ستریپ دەستنیشانی بەکتریاکە بکەین , ئەویش بە بەکارهێنای سەمپڵی خوێن یان پیسای کەسەکە.

2- بەڕێگەی زەرع (Stool Culture) :- لە ڕێگەی زەرعی پیسایشەوە دەتوانین بەکتریاکە دەست نیشان بکەین. ئەویش بە وەرگرتنی سەمپڵێک لە پیسای کەسەکەو زەرع کردنی لە ناو تاقیگەدا.

3- بەڕێگەی هەناسەدان (Urea Breath Test ) :- 
لەڕێگەی پشکنینی هەناسەشەوە دەتوانین دەست نیشانی بەکتریاکە بکەین.

4- بەڕێگەی Biopsy.

5- بەڕێگەی PCR.

6- بەڕێگەی Gram Staining.

چۆن_چارەسەری_بەکتریای_گەدە_دەکرێت؟

بەدوو ڕێگا دەتوانین چارەسەری ئەم بەکتریایە بکەین:-

یەکەم_بەڕێگای_چارەسەری_سروشتی.
لە ڕێگەی ئەم خواردنانەوە کە سودێکی باشییان هەیە لە لەناو بردنی بەکتریای گەدە.
سرکەی_سێو_ترێ : سركە بەکاردەهێنرێت وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ زۆربەی نەخۆشیەکان بۆ زۆربەی گیروگرفتە تەندروستیەکان . سرکە تایبەت مەندی کوشتنی میکروبی هەیە و دەتوانێت پێشگیری بکات لە نەخوشیە میکروبیەکان . دەكرێت بەكارهێنانى سركەى بە شێوەيەكيى تايبەتی لە چارەسەريى ميكرۆبى گەدە كە ئەو میکروبانە لەناو دەبات بە شێوەي كۆتايى ، وە کەم کردنەوەی نیشانەکانی بۆ ئەم مەبەستە پێویستە بەیانیان یەک کەوچک سرکە ی سروشتی بکەیتە پەرداخێک ئاوە ی شلەتێن و بیخۆیتەوە .

#چاي_سەوز: زوربەی زانستە پزیشکیەکان سەلمان دویانە کە چای سەوز یارمەتی دەرێکی باشە بۆ لە ناوبردنی میکروب و بەکتریای زیان بە خش ، هەروەها بەكارهێنانى چايەى سەوز پێش گیری ئەکات لە هەوکردنی گەدە ، پێویستە روژانە چای سەوز بخۆیت و چای رەش کەم بکەیتەوە .

#هەنگوین: هەنگوينى توانایەکی زورباشی كردارى دژ يا هاوتای هەیە بۆ بەكتريا ، هەروەها سەلمێندراوە کە هەنگوین توانای لە ناوبردنی بەکتریای گەدەی هەیە بەتایبەتی هەنگوینی باش . هەروەها پێویستە روژانە یە کەوچک هەنگوین بکرێتە پەرداخێک ئاوی شلە تێن و بخورێتەوە . ئەگەر بەخواردنی هەنگوین تێک چویت پێویستە چاک سازەکەی لەگەڵ بخۆیت بەوشێوەیە باش دەبیت .

#ڕۆنى_زەيتون: رۆنی زەیتون یەکێکە لە چارەسەرە سروشتیەکانی بەکتریای گەدە کەتوانایەکی باشی هەیە بۆ ئەم کێشەیە لە ناوبردنی بەکتریای گەدە بەتایبەت کاتێک کە زور ئەم هێنێتەوە لە گەدە دا .

#سير: هەروەک هەموومان سود و گرنگی سیر ئەزانین کە جەندە گرنگە بۆ تەندروستی . بۆ بەکتریای گەدە بە یەکێک لە چارە سەرە هەرە بەهێزەکان دا ئەنرێت کە وەکوو پیاو کوژێکی لێهاتوو وایە بۆ بەکتریای گەدە . بۆ ئەم مەبەستە پێویستە رۆژانە جارێک پارچەیەک سیر کەمێک بجویت پاشان بۆماوەی چارەکێک بیمژیت .

#ئارەقەی_سوس: ئارەق سوس بەکتریا ناکوژێت تەنیا رێگری دەکات لە وە ی بەکتریا بنوسێت بەدیواری گەدەوە . ئەمیش یەکێکە لە چارەسەرە باشە کانی ئەم نە خۆشییە چونکە کاریگەری زور بە هێزی هەیە بۆ چاک بونەوەی برینە کانی گەدە . بەم شێوەیە سودی ئەبێت بۆ کەم بونەوە و لەناوچونی بەکتریاکان .

#بروكلى: بروکلی یەکێکە لەو خۆراکانەی کە ئەتوانین بڵێین سودێکی زور باشی هەیە بۆ بەکتریای گەدە و هەوکردنی گەدە ، بە هۆی ئەو مادە باشانەوە کەتێی دایە کاری گەری زور باشی هەیە بۆ کەم بونەوە و لەناچونی بەکتریا . جگە لە وەی چەندین سودی تری هەیە وە بۆ ئەم مەبەستە پێویستە رۆژانە پەرداخێک عەسارەی بروکلی بخۆیت لەکاتێک گەدەت بەتاڵبێت وە خواردنی بەشێوە کانی تریش سودی ئەبێت .

#توێکڵی_وشکی_هەنار: یە کێکە لە چارە سەرە سروشتیە کانی بەکتریای گەدە بەم خوارد نەوە یه کاریگەری زور باشی ئەبێت لە کوشتن و کەمبونەوە ونەمانی بەکتریای گەدە . دەکرێت بەمشێوەیە بەکاری بێنیە یەک کەوچک توێکڵی هەناری وشک ئەتوانی یەک کەوچکە چا زەنجفیلی وشکی بۆ زیادبکەیت بیکەیتە پەرداخێک ئاوی لەکوڵ داینێیت تا سارد ئەبێتەوە و پاشان لە کاتێک بیخۆیت گەدەت بەتاڵبێت . ئەگەر تامی ناخوش بوو ئەتوانی هەنگوینی بۆ زیاد بکەیت رۆژانە بە کاری بێنیت تا چاک ئەبیتەوە

دووەم_بەڕێگەی_بەکارهێنانی_دەرمان.

بەشێوەیەکی گشتی بۆ هەموو حاڵەت و کێشەیەکی تەندروستی دەبێت ڕەچاوی کۆمەڵێک خاڵ بکرێت لە کاتی ئەنجامدانی چارەسەریدا بۆنموونە تەمەنی کەسەکە و تەندروستی گشتی کەسی نەخۆش و تەندروستی ڕابردووی ، هەروەها ڕێژەی توندێتی و مەترسیداری نەخۆشی و حاڵەتەکەی سەرئەنجامی ئەمانە بۆئەوەیە کە بگاتە ئەو ئەنجامەی دەرمانێکی گوونجاو هەڵبژێرێت بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە کە زۆرجار بۆ حاڵەتی بەکتریای H-pylori دەرمانەکان بەزۆری خۆی دەبینێتەوە لە دەرمانەکانی دژە بەکتریا antibiotics drug بە مەبەستی کوشتنی بەکتریاکە ، لەگەڵ ئەمەشدا چارەسەری دیکە هەیە لەوانە:-
H2-Blockers :

ئەم کۆمەڵەیە بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی بڕی ترشی ناو گەدە لەڕێگەی بلۆککردنی هیستامین چونکە هیستامین یارمەتی دروستبونی ترش دەدات.

Proton pump inhibitors :
ئەمەش یارمەتی پاراستنی گەدە دەدات لە ڕێگەی کۆنترۆلی دروستبونی ترشی .

Stomach-lining protectors:
ئەم دەرمانانە یارمەتی دیواری گەدە دەدەن لە ترشی ناو گەدە ، هەروەها دەبنە هۆی کوشتنی بەکتریاکە.