خەمۆکی دوای مناڵ بوون - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 28 أكتوبر 2018

خەمۆکی دوای مناڵ بوون

#نەخۆشى_خەمۆکى_دواى_منداڵبوون 
یەکێکە لەو کێشانەى تووشى زۆرینەى ژنان دەبێتەوە و بە نەخۆشى (زەیستانى) دادەنرێت،.

 ئایا #زۆربەی_ژنان دوای مناڵ بوون توشی حاڵەتێکى خەمۆکى دەبن ئەم حاڵەتە لە هەموو ژنێکدا ڕوو دەدات؟

نەخێر، مەرج نییە هەموو دایکێک دواى منداڵ بوون تووشى ئەم حاڵەتە ببێت، باری دەروونى ئەو خانمە  لەکاتى دو گیانیدا کاریگەرى هەیە،بۆ نمونە ئەگەر خانمێک لەکاتى  دوو گیانیدا کێشەیەکى هەبێت و حاڵەتى نەفسی جێگیر نەبێت بۆی هەیە زیاتر توشى خەمۆکى دواى منداڵبوون  ببێت،بە شێوەیەکى گشتى 10% دایکان دواى منداڵبوون تووشى خەمۆکى دەبن، بەڵام ئەگەر لەکاتى دوگیانیدا کێشەى دەروونى  هەبێت، لەم حاڵەتەدا ئەگەرى  زیاترى دەبێت بۆ ئەوەى تووشى ئەمنەخۆشیە ببێت.هەموو جۆرەکانى نەخۆشیە دەرونییەکان بەگشتى کاریگەرى دەبێت.

ئەم حاڵەتە پەیوەندى بە #تێکچونى_هۆڕمۆناتەوە هەیە؟

پەیوەندی بە گۆڕینى هۆڕمۆناتى کاتى دوو گیانیەوە هەیە، نەک تێک چوونى هۆڕمۆنات .گۆڕینى هۆڕمۆنى کاتی دوو گیانی بۆى هەیە ئەم حاڵەتە دروست بکات،باشتر وایە دواى  مندالِ بوون  لەلایەن کەسانى دەوروبەر و نزیکى ئەو دایکەوە هەوڵ بدرێت بۆ نەمانى کێشە و تێک نەچوونى بارى دەروونى ئەو خانمە ئەگەر لەو کاتەدا کێشەیەکە هەبێت بۆ نمونە لە دەست دانى منداڵ و تەنیایی ئەمانە هەمووى هوکارن بۆ زیاتر بوونى ڕێژەکە.

#ڕەگەزى_منداڵ یاخوود منداڵ بوون بە سروشتى یان بەنەشتەرگەرى کاریگەرى لە سەر ئەم حاڵەتە هەیە؟

بەڵێ منداڵ بوون بە  نەشتەرگەرى  کاریگەرى زیاتر دەبێت بۆ تووش بون بەم حاڵەتەو  ڕێژەکەى زیاتر دەبێت.
ڕەگەز کاریگەرى نییە، تەنیا لەم حاڵەتدا نەبێت کە خانمێک خۆى حەزى بە بوونى ڕەگەزێکە و مندالِەکەى کە لە دایک دەبێت  ڕەگەزێکى ترە، ئەگەرى ئەوە هەیە جیاواز بوونى رەگەز کار بکاتە سەر لایەنى دەرونى و  کێشەى بۆ دروست بکات ئەگینا وەک لایەنە زانستیەکەى کاریگەر نییە.

#چارەسەرەکان_چین؟
ئایا  بە دەرمان چارەسەر دەکرێت یان تەنها پێویستى بە هاوکارى دەروونى هەیە؟

 پێویستە  خێزانەکەى بەتایبەتى هاوسەرەکەى لە ماوەى40 رۆژى دواى منداڵ بوون،  زیاتر گرنگى پێ بدات و لێ نزیک بێت بۆ ئەوەى زۆربەى کات پێکەوە بن و  چاودێرى بکات، باشتر وایە منداڵ لە دایکى نزیک بێت، ئەرکى بەخێو کردن و چاودیرى منداڵ لە ئەستۆى دایکەکەدا بێت ،خۆى لەگەڵ منداڵەکە خەریک بکات و چوار دەورى چۆڵ نەکرێت وەک لایەنى تەندروستیەکەى بەڵێ هەندێ حاڵەت هەیە تەنیا بەدەرمان چارەسەر دەکرێت.

ئایا #بەکارهێنانى_دەرمان  کاریگەرى خراپى دەبێت لەسەر شیری دایکەکە؟ 
نەخێر کاریگەرى خراپى نابێت، بە پێى جۆرى نەخۆشیەکە دکتۆری دەروونى چاو دێریان دەکات،بە دلنییایەوە دەرمانێک دەدرێت بە نەخۆش کە بگونجێت لەگەڵیدا بتوانێ بەکاری بێنێت.

#ماوەى_نەخۆشیەکەچەندە؟
#لەدایکەوە_بۆ_دایکێکى_تر_جیاوازە؟ 

وەکو ماوەکە بەڵی دەگۆڕێت نەخۆشى وا هەیە کاریگەریکەنى لە سەر دەمێنتەوە و دەبێت  بە ماوەى درێژ خایەن، وەک خەمۆکی درێژ خایەن دەمێنێتەوە. حاڵەتى واش هەیە بەس فەترەی (زەیستانی) 6 هەفتەی دواى منداڵ بوون و دواتریش کۆتایی دێت.

_ئایا هەموو ژنێک دوای منداڵ بوون تووشى نەخۆشى خەمۆکى دەبێت  یان مەرج نیە؟

بەڵى هەموو خانمێک بە #رێژەیەکى  جیاواز تووش نەخۆشى خەمۆکى دواى منداڵ بوون دەبێت، بەڵام ئەوەى کاریگەرى درێژخایەنى هەبێت کەمترە. 

#گەڕانەوە_دایک_بۆ_ئیش و کارى پێشترى کاریگ ەرى سلبی دەبێت یان نا؟

بە دلنییایەوە کاریگەرى باشى دەبێت لە سەر دەروونى ئەو دایکە، تا تەنها بێت، دەرفەتى زیاترى دەبێت بۆ بیر کردنەوەی، خراپ تر دەبێت.

ئەمە #حاڵەتێکى_خراپترى لێ دەکەوێتەوە ئەگەر چارەسەر نەکرێت؟

بەڵێ ئەگەر چارسەر نەکرێت لە کاتێکدا پێویستى بە چارەسەر بیت  بۆى هەیە ببێت بە تێک چونى باری دەرونى بەتەواوى ئەو دایکە. چەندەها کەس منداڵەکەى خۆى کوشتوە لەو حاڵەتانەدا ئەگەر بە تەنیا بن لەوانەیە هەوڵی خۆ کوشتن بدات.
 

#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m