♦️تاميسك♦️
یەکێکە لەنەخۆشییە ڤایرۆسییە درمەکان کە نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵێک دەبێت کە ناسراوە بەڵام لەم ساڵانەی دوایی دا ناوێکی زانستی لێنراو چووە نێو کتێبە زانستییەکانەوە. سەربەخێزانی هێرپسە و دوو جۆری هەیە کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە بە هەوکردن لەسەر لێو و چاو و کۆئەندامی زاو و زێ و مێشک.
🔴جۆرەکانی:
🔵جۆری یەکەمیان HSV-1 کە زیاتر تووشی تامێسکی سەر لێو و چاو و مێشکمان دەکات
🔵جۆری دووەمیان HSV-2 کە زیاتر تووشی تامێسکی کۆئەندامی زاو و زێمان دەکات
🔴هۆکاره كانى:
🔵شڵەژانی زۆر
🔵هەتاوی زۆر
🔵سووڕی مانگانە
🔵پاش هەڵامەت
🔴نيشانه كانى:
🔵خوران
🔵کزانەوە
🔵سووتانەوە
🔵ئازار لەشوێنی برینەکە
لەسەرەتاوە بڵقێک دەکات کە پڕە لە ئاوێکی ڕوون و پاش چەند ڕۆژێک ووشک دەکات و جێگایەکی گرنج گرنج جێ دێڵیت و ماوەیەکی پێدەچێت تاوەک و ساڕێژببێت. ئەگەر یەکەم جارە ئەم نەخۆشیەت تووشدەبێت ئەوا زۆر بەئازارترە.
برینی ناو دەم جیاوازە و هۆیەکەی ڤایرۆسی نییە. هۆیەکەی نەزانراوە.
🔴ڕێگاکانی گواستنەوە:
🔵لیک
🔵ماچ
🔵ڕاستەوخۆ دەستلێدان لە برینەکە و گواستنەوەی بۆ بەشەکانی دی لەش وەک پەنجە و چاو و کۆئەندامی زاو و زێ و لێوەکان.
قاپ و قاجاغی کەسی تووشبوو بەکارمەهێنە. زۆر گرنگە کە دەست زوو زوو بشۆرێت.
🔴چارەسەر:
پێویست بەهیچ چارەسەرێک ناکات و خۆی پاش هەفتەیەک نامێنێت لەوانەیە برینەکە دوو هەفتەیەکی تری پێبچێت تا ساڕ‌ێژ ببێت بەڵام ئەگەر لەپاش دوو هەفتە هەر باش نەبوویت یان ئەگەر زۆر بەئازار بوو یان بێهێزی کردیت ئەوا چارەسەر بە دژە ڤایرۆسییەکان هەیە بە حەب و کڕێم پەیوەندی بکە بە دکتۆرەوە.
له‌وانه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه هه‌ندێ ده‌رمان یارمه‌تیت بدات بۆ
چاره‌سه‌ری ، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی ساده‌ی سرووشتی یارمه‌تیت ده‌دات بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ئازاره‌ت .
بۆیه نیگه‌ران مه‌به ئه‌گه‌ر تووشی تامیسكه بوویت ته‌نها به تاكه سیرێك كه
له‌وانه‌یه له ماڵی هه‌موو كه‌سێك دا هه‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ت بۆ بكات .
پارچه‌یه‌ك سیر له‌سه‌ر شوێنی تامیسكه‌كه دابنێ و بۆ ماوه‌ی ده ده‌قیقه جێی بێڵه ، پاشان به ئاوێكی گه‌رم شوێنه‌كه بشۆ . ئه‌م چاره‌سه‌ره پێنج جار دووباره
بكه‌ره‌وه ، وه بۆماوه‌ی 12 كاتژمێر به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر شوێنی تامیسكه‌كه فراوان بوو یاخود زۆر بوو ئه‌وا بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ ئه‌م كاره دووباره
بكه‌ره‌وه .
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه سیر چه‌نده‌ها سوودی تری هه‌یه بۆ له‌ش و ته‌ندرووستی مرۆڤچەند تێبینییەکی زۆر گرنگ
🔴 چه ند تيبينى يه كى زور گرنگ:
🔵 ئەگەر ئەو نیشانانەی سەرەوە لە نزیک چاوت دەرکەوت ئەوا دەستبەجێ پەیوەندی بکە بە دکتۆرەوە تاوەک و ڕێنماییت بکات.
🔵 ئەگەر دووگیانیت و یەکەم جارە تووشی ئەم نەخۆشییە دەبیت و لەکۆتایی دووگیانیەکەت دایت ئەوا دکتۆرەکەتی لێ‌ئاگادار بکەرەوە تەوەکو ڕێنماییت بکات. ئەگەرێکی دەگمەن هەیە کە لەکاتی لەدایکبوونی کۆرپەکەت دا بگوازرێتەوە بۆ کۆرپەی تازە لەدایک بوو وە لەم کاتەدا پێویستە پشکنینی خوێنتان بۆ بکرێت و ئەگەر بینرا ئەوا چارەسەر بۆ هەردووکتان دەنوسرێت. بەڵام ئەگەر لەسەرەتای دووگیانیەکەت دا تووشببیت و لەپاش ماوەیەک تووشببیتەوە ئەوا هیچ مەترسی نییە بۆ کۆرپەلە چونکە جەستەمان زوو دژەکەی درووست دەکات و لەڕێی وێڵاشەوە دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپە بۆیە لەکاتی لەدایک بوونی کۆرپەدا ئەویش دژەکەی وەرگرتووە.
🔵 بەهیچ جۆرێک بڵقەکە مەتەقێنە یان کونی مەکە چونکە ئەگەری زۆرە تووشی هەوکردن ببیت (هەوکردن بەهۆی بەکتریاوە