🌹نیشانەکانی دابەزینی فشاری خوێن.هۆکارو چارەسەریەکانی🌹
⛔️⛔️⛔️⛔️⛔️⛔️⛔️⛔️⛔️⛔️⛔️
پەستانی خوێن پێوەرێكە بۆ ڕاددەی هاتوچۆكردنی خوێن لەناو ملولەكانی خوێندا و ئەو كاتەی بڕی ڕەوانەكردنی خوێن لە لایەن دڵەوە كەمتر بێت لە ئاستی پێویست ئەوە پەستانی خوێن دادەبەزێت .
هۆكارەكانی دابەزینی پەستانی خوێن بەبەردەوامی:
ئەم حاڵەتە لە كەسێك بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت بە گوێرەی دۆخی تەندروستی و بەكارهێنانی دەرمان بەگشتی ئەمانە چەند حاڵەتێكن كە هۆكارن بۆ نزم بوونەوەی پەستانی خوێن :
1- نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو بۆ ئەوەی جەستە ئەو بڕە ئاوەی دەست بكەوێتەوە كە بەهۆی ئارەق كردنەوەوە لە دەستی داوە .
2- دووگیانی: سوڕی خوێن لە ماوەی دووگیانیدا فراوانتر دەبێت و ئەمەش بارێكی ئاساییە و دوای منداڵبوون ئاسایی دەبێتەوە .
3- بەركەوتن بە تیشكی خۆر بۆ ماوەیەكی درێژ یان خۆشتن بە ئاوی گەرم : ئەم دوو حاڵەتە هۆكارن بۆ دابەزینی پەستانی خوێن .
4- كەمی ڕێژەی كانزاكان لەناو جەستەدا : ئەو كەسانەی كێشەی كەمخوێنی و ڤیتامین B12 و ترشی فۆلیك یان هەیە پەستانی خوێنیان دادەبزێت .
5- هەوكردنی خوێن .
6- بۆماوەیی
7- نەخۆشیە دەرونیەكان وەك "پارنكسۆن"
8- هەندێكجار دوای خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراك مرۆڤ توشی ئەم حاڵەتە دەبێت چونكە لەم كاتەدا گەدە بۆ هەرسكردن بڕێكی زۆر لە خوێن بەكاردەهێنێت .
9-هەندێك لەو نەخۆشیانەی بەكتریا هۆكارەكەیەتی وەك "تایفۆید و تاعون "
10-هەندێك جۆری نەخۆشی شێرپەنجە وەك "شێرپەنجەی گەدە و ڕیژێنەكانی پەریزاد"
11- زۆر خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی كافاینیان زۆر تیادایە وەك چا و قاوە.
12- خواردنی چەند جۆرێك لە دەرمان وەك دەرمانەكانی دژە خەمۆكی و بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن و دەرمانە میزپێكەرەكان .
نیشانەكانی دابەزینی پەستانی خوێن :
1-سەرگێژ خواردن
2- تێكچوونی لێدانەكانی دڵ
3-دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوە و سەرگێژ خواردن
4-تەڵخی بەرچاو
5-ساردبوونەوەی جەستە
6- كەمبوونەوەی هۆش و ئاگا
چۆنیەتی چارەسەر :
1- خواردنی كەمێك خوێ بەڵام دوای دڵنیا بوون لەوەی حاڵەتەكە دابەزینی پەستانی خوێنە
2- خواردنەوەی ئاو
3- خواردنەوەی شەربەت
4- حەسانەوە بۆ ماوەیەك و دوور كەوتنەوە لە كار