گورچیلە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 6 أكتوبر 2018

گورچیلە

گورچیلەکان
ئۆرگان و ئەندامێکە ئەکەوێتە بەشی  پشتەوەی سک نزیکەی 4 بۆ 5 ئینج ئەبێ

بۆ ئەوەی ئاشنای گرنگی ئەم ئەندامە بین پێویستە سەرەتا بزانین ئیش و فەرمانی چییە؟؟

- گرنگترێن ئیش (فلتەر کردنی خوێن)
هەموو خوێنی جەستە لە ڕۆژێکا چەندین جار لەڕێی گورچیلەکانەوە فلتەرئەکرێت وپاشەڕۆ و ئەندانەمە ناپێویستییەکانی لەڕێی میزەوە ئەکرێتە دەرەوەی لەش

- هەروەها باڵانسی ئەلیکترۆلاتی جەستەمان ئەکات
باڵانسی ئاو جەستەمان ڕێک ئەخات
لەڕۆژێکا 6 بۆ 7 گڵاس ئاو پێویستە بۆ تەندروستبوونی گورچیلەکان و یەکێ لەزیانەکانی سکچوون و ڕشانەوەش کە بۆماوەیەکی درێژ خایەن بەردەوام بێت ئەبێتە هۆی لەکارکەوتنی گورچیلەکان

- هەروەها وەک ترۆمپایەک وایە ئەگەر پەستانی خوێن زیاد بێت کەمی ئەکاتەوە و ئەگەر کەم بێت زیادی ئەکات یانی هاوسەنگی پەستانی خوێن ڕێک ئەخات
- ڕێژەی خڕۆکە سورەکان هاوسەنگ ئەکات لەڕیی ئیرسرۆپۆیتین هۆرمۆنەوە

- ڕێژەی ترشێتی و تفتێتی جەستە ڕێک ئەخات

چەن نیشانەیەک کە دەرخەری نەخۆشی گورچیلەیە

هەست کردن بە هیلاکی و ماندوو بن
دڵتێکچوون و ڕشانەوە
بوونی خوێن لە میزەکەدا
زو زو هەستی میز کردن بۆ بێت
ئاوسانی دەس و قاچ
بەهۆی نا هاوسەنگی ئەلیکترۆلایت ئازاری ماسولکەکان هەست پێ ئەکرێ
کەمبوونی ئیشتیهای خواردنی

پەیوەندی نەخۆشی شەکرە و کێشەی گورچیلە:
بەهۆی گەردی گەورەی گلوکۆسەوە فلتەر کردنی گورجیلەکان تێک ئەچێێت و پەستانی خوێن تێک ئەچێ

مەترسی و کێشەی گورچیلە ئەوەیە ڕەنگە لە ئاستەکانی سەرەتادا هیج هەستێکی پێ نەکرێت هەتا ئەو کاتەی خۆت فەحسی بۆ ئەکەیت.

هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی گۆرچیلە

- پەستانی خوێن: کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت کاریکەری ئەکاتە سەر گورجیلەکان و کاری گورچیلەکان ئەوەستێنێ
- شەکرە
- کاتێک ڕێژەیەکی زور چەوری لە مولوەکانی خوێن دا بێت و کاتێک لەڕیی خوێنەکەوە ئەگوازرێتەوە گورچیلە کاری گورچیلەکان قورس ئەکات و زیانی پێ ئەگەیەنێ
- هەوکردنی گورچیلەکان
-  بوونی کیس کە بەزۆری بۆماوەییە 
- بەهۆی گەورە بوونی پرۆستات و بوونی بەرد
- بەهۆی زیاد بەکارهێنانی کۆمەڵە دەرمانی NSAID

فەحسەکانی گورچیلە.....
ئەم فەحسانە بۆچی بەکاردێت..؟
مەبەستی کردنی ئەم فەحسانە تا لەڕێیەوە کێشە و نەحۆشییەکانی گورچیلە دیاری بکەین وە لەکاتی هەبوونی کێشەدا پێویستە بەبەردەوامی ئاگاداری ڕێژەکەیان بیت و فۆڵۆئەپ بکەیت
لەچی کاتێک دا ئەم فەحسانە ئەکرێت..
لەکاتی هەبوونی ئەم نیشانانە
سک ئێشە
پشت ئێشە
ئازار لەکاتی میز کردن
کاتی بوونی خوێن لەگەڵ میزدا
بەچەند شێوە فەحسی میز ئەکەین ...
یەکەم لەڕێگەی بینینی میزەکە
لەم حاڵەتەدا لەڕێگەی ڕەنگی میزەکە و خەستی میزەکەوە حاڵەتەکە دیار ئەکەین بۆ نمونە 
بوونی خوێن
کە ئەمیش بەهۆی بەردی گوچیلە و ئیلتیهابی گورچیلە و تیومەری گورچیلە سستی گورچیلە یان بەهۆی شێرپەنجە و گەورەبوونی پرۆستاتەکانەوە روو ئەدات
یان بەهۆی خواردن و دەرمانەوە ڕەنگی میزەکەی ئەگۆڕێ ،بۆ نمونە ئەنتی بایۆتیکی Rifadin, Rimactane) کە بۆ نەحۆشی سیل بەکاردێت،، وە چارەسەری کیمیای بەهەمان شێوە ئەبێتە هۆی گۆڕینی ڕەنگی میز
و بەهۆی کێشەی جگەر و زراوەوە ڕەنگی میز پرتەقاڵی ئەبێت
دەرمانی دەرونی ئەمیتریپتلین ئەبێتە هۆی شین بوونی میز
دووەم لە تاقیگە
Specifuc gravity
ڕێژەی خەستی میزەکە و چرییەکەی دیاری ئەکات
Ph acid base balance
ڕێژەی ترشێتێ و تفتێتی دیاری ئەکات
Protein 
ئەم فەحسە ڕێژەی ئەلبۆمینت بۆ دیاری ئەکات لە میزدا کاتێک ڕێژەکەی بەرزبێتەوە پێی ئەڵێن protein uria کە نیشانەی نەخۆشی گورچیلەیە ،، ڕەنگە توشی ئیلتیهاب یان لەناوچوونی خڕۆکە سورەکان بووبێت
Glucose
ئەمیش یەکێکی ترە لە فەحسە گرنگەکان چونکە گەر ڕێژەی شەکر بەرزبێتەوە کاری فلتەری کردنی گورچیلە تێک ئەدات
Blood 
فەحسی پێکهاتەکانی خوێن بۆ کێشەکانی گورچیلە گرنگە وەک ئەزانینینRBC خڕۆکە سورەکان کە پێکدێن لە هیمۆگلۆبین و ئەوانیش بەپرسن لە گواستەنەوەی ئۆ کسجین،،، وە WBC خڕۆکە سپییەکان ئەمە بەرگری لەلەش ئەکەن بەزۆری لە کاتی هەبونی کێشەی گورچیلە و ئیتهاب کردنی گورچیلەکان ڕێژەکەی بەرز ئەبێتەوە
ketones 
ئەگەر لەکەڵ شەکر دا لە میزی نەخۆشەکەدا بێت نیشانەیە بۆ بەرزی پەستانی خوێن بەشێوەیەکی ئاسای پێویستە بووای نەبێت 
وە ئەگەر ئەنزیمی bilirubin و urobilinogen هەبێت لە میزدا ئەبێتە هۆی تێکشانی بەرهەم هێنانی هیمۆگلۆبین ،، وەک ووتمان هیمۆگلۆبین بەپرسە لە گواستەنەوەی ئۆکسجین بۆ خانەکانی لەش
creatinine
پاشماوەی کیماییە لە زیندەچالاکی ماسوڵکەکانەوە بەرهەم دێت وە بەڕێژەیەکی کەم لەڕێگەی خواردنی گۆشتەوە بەرهەم دێت ،بەشێوەیەکی ئاسای گورچیلە فلتەری کریاتین ئەکات ئەکات لەگەڵ پاشماوەکانی؛تری خوێن،، و لە ڕێگەی میزەوە ئەکرێتە دەرەوەی لەش بەڵام کاتێک کاری گورچیلەکان تێک ئەچێت و بەتەواوی فلتەری کریاتین ناکەن و نای کەنە دەرەوەی لەش ڕێژەکەی لە خوێن دا بەرز ئەبێتەوە ئەویش وەک ئاماژەیەک بە کێشەی گورچیلە دا ئەنرێت
Blood urea nitrogen BUN
ناڕێکی لەڕێژەی یوریا ڕەنگە نیشانە بێت بۆ ئەم نەحۆشیانە
نەحۆشی دڵ
کێشەی هەرس و خووێن بەروون لەگەدە 
دابەزینی ڕێژەی ئاو لەلەش دا
جەڵتەی دڵ
نەخۆشی گورچیلە و لەکار کەوتنی گورچیلە،
لە؛هۆشچوون
ئیلتیهابی کۆئەندامی میزەڕۆ