زۆرکات لە کاتی خەودا هەست بە تەنگەنەفەسی لێدانی دڵمان دەکەین بە خێرایی، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی خەوەکەمان تێکبدات، بەتایبەت ئەگەر ئەم حاڵەتە زۆر دووبارە بوویەوە تەواو ماندوو بێزارمان دەکات و پێویستە سەردانی پزیشک بکەین.
بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی hiamag هۆکارەکانی تەنگەنەفەسی:🤔
1-تووشبوون سییەکان بە نەخۆشی درێژخایەن
2-نەخۆشییەکانی دڵ
3-زیادبوونی کێش
4-پرخەپرخی زۆر.
5-ترس و ناڕێکی هەستە دەروونیەکان.
6-ماندووبوونی زۆری رۆژ.
7-کەم خەوی
8-هەوکردنی گەروو.
هۆکارەکانی خێرا لێدانی دڵ لەکاتی خەودا:😴
1-بەرزبوونەوەی رێژەی هۆرمۆنی ئەدرینالین لە لەشدا، بەهۆی ماندوبوون و دڵەڕاوکێوە.
2-جگەرەکێشان.
3-خواردنەوەی خواردنەوە کافاینەکان.
4-زۆر خواردنی چەور.
5-گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان بەهۆی دەرمانەوە.
6-بەرزبوونەوەی رێژەی شەکری خوێن، یان پەستانی خوێن یاخود نەخۆشی غودەی دەرەقی.
چۆن چارەسەری دەکەین:🏥
1-هەوڵبدە بەشێوەیەکی ئارام هەناسە بدە و هێوربەرەوە.
2-لەدوای ماندووبوونی زۆر هەوڵبدە جەستەت بحەوێتەوە.
3-راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.
4-خواردنی میوە و سەوزە.
5-دووربکەوەرەوە لەهەموو ئەو هۆکارانی تووشی دڵەڕاوکێت دەکات.
6-خواردنەوەی کهولی و کافاین پێش خەوتن وازلێبهێنە.
7-رۆژانە بەشێوەیەکی باش و رێکخراو بخەوە.
#Nurs Eing
#تەندروستی مـن👍