#زانیاری...
ئاوسانی پێیەكان (Peripheral Edema)واتە كۆبوونەوەی شلە لەو شوێنەدا،ئەم حاڵەتەش گرفتێكی باوە لەنێو کەسانی بەساڵاچوودا.لەوانەیە ئاوسان هەردوو قاچەكان بگرێتەوە ،تا دەگاتە رانەكان یش.
#نیشانەکان کە نابێت پشتگوێ بخرێت
هەر ئاوسانێكی قـاچەكان ئەگەر چـەند نیشانانەیەكی وەكـوو (سینگ ئێشە،كەمبوونەوەی میز،تا، هەروەها هەناسە تەنگی) لەگەڵدابوو، دەبێ کەسی تووشبو بەزووترین كات بگەیەنرێتە لای دكتۆر.
#هۆكارەكانی ئاوسانی قاچەکان
یەک ـ بەپێوە وەستان و دانیشتن بـۆ مـاوەیەكی زۆر ، كێشی زیاد و قەڵەوی، پیربوون، بەدخۆراكی وریجیمی هەڵە، سوتان وخۆربردن، پێوەدانی مێروو، دەوالی قاچەكان.
دوو ـ هەوكردن لە قاچدا، نەشتەرگەری و زەبری بۆ پێیەكان، زیانی لابەلای هەندێك لەدەرمانەکان و ژەهراویبوونی لەکاتی دووگیانیدا، لەوانەشە كە ئاوسانی قاچەكان نیشانەیەك بێت بۆ پەككەوتنی دڵ،گورچیلەكان ،جگەر.
#چارەسەركردن لە ماڵەوە
یەکەم ـ بەرزكردنەوەی قاچەكان لەكاتی پاڵكەوتندا بەرزتر لە ئاستی دڵ.
دووەم ـ وەرزشكردن بەقاچەكان بۆ هاندانی سوڕی خوێن بۆ كەمكردنەوەی ئاوسان.
سێیەم ـ لەپێکردنی گۆرەوی تایبەت بەم مەبەستە هەروەها كەمكردنەوەی خوێ لە خۆراكدا.
#راگەیاندنی :: تەندروستی چەمچەماڵ